پێگەی ئەلیکترۆنی (quran-institute) ڕایگەیاند، دامەزراوەی قوڕئانی (ئۆکسفۆرد) لە بەڕیتانیا، هەڵدەستێت بە ڕێکخستنی چوارەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی دیراساتە قوڕئانییەکان.
ئەمەش بە ئامانجی بەدەستهێنانی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی زیاتر دەربارەی قوڕئانی پیرۆز لە گۆشە جیاوازەکان و، بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی چڕتر و پڕاوپڕتر لە ڕەهەندە تایبەتەکان لە قوڕئانی پیرۆز.
بڕیار وایە لەو کۆنگرەیەدا تەوەر و بابەتە بایەخدارەکان باسبکرێن، لەوانە: دەرکەوتنی دەوڵەتی ئیسلامی و ستراتیژییە قوڕئانییەکەی، یاسا لە قوڕئاندا و مامەڵەکردنی بە یاسای عەلمانی و یاسای نێودەوڵەتی، پارەگۆڕینەوەی ئیسلامی و بازاڕەکانی دراو، وەڵامە قوڕئانییەکان لەسەر بەرەنگارییە فیکری و فەلسەفییەکان کە موسڵمانان ڕووبەڕووی دەبنەوە.
بێجگە لە وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەی لە لایەن کۆمەڵە مولحیدییەکان و هەموو مەدرەسە فیکرییەکانەوە دەخرێنەڕوو و، ڕوونکردنەوەی بنچینە قوڕئانییەکان بۆ ئاراستە مەعنەوی و عیرفانییەکان لە جیهانی ئیسلامی و دەرەوەی جیهانی ئیسلامی و، گەشەپێدانی ڕووماڵی میدیایی بە بابەتە قوڕئانییەکان، هەموو ئەمانە بەشی سەرەکین لە کارنامەی چوارەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی دیراساتە قوڕئانییەکان.
هەروەکو لەو کۆنگرەیەدا باسی توێژینەوە لە بواری ئەدەبی دەکرێت بە ئامانجی ڕوونکردنەوەی شوێنەوارە زانستییەکانی قوڕئانی پیرۆز، لە پاڵ ئەوەشدا باسی بابەتە سیاسی و کۆمەڵناسی و دەروونناسیییەکان دەکرێت لە دیدە قوڕئانییەکانەوە، هاوکات تاوتوێی چالاکییە وەدەستهاتووەکان دەکرێت بۆ گەشەپێدانی ڕوانین بۆ تەفسیرە کۆنەکان.
شایەنی باسە، سەنتەری قوڕئانی ئۆکسفۆرد، لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو (٢٠١٢)، سێیەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی دیراساتە قوڕئانییەکانی لە ژێر ناونیشانی (قوڕئان لە جیهانی بەرەنگارییەکان) ڕێکخستبوو.

إرسال تعليق