له ئه‌بو هوڕه‌یره‌وه (خوا لێی ڕازی بێت) ڕیوایه‌تكراوه، كه پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) فه‌رموویه‌تی: پیاوێك له‌ناو به‌نوئیسرائلییه‌كان هه‌بوو، زۆری حه‌ز به خێركردن ده‌كرد، جارێكیان له پێناوی خودا نه‌زری كرد، كه به‌شێك له ماڵ و سه‌روه‌ته‌كه‌ی خۆی بكاته خێر و سه‌ده‌قه.
له‌به‌ر دڵسۆزی و حه‌زكردنیشی به سه‌ده‌قه‌ی نهێنی (كه تووڕه‌یی خودا ده‌كوژێنێته‌وه)، به شه‌و ده‌چێته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جگه له خودا كه‌س نه‌یبینێت .. به ڕێكه‌وت ده‌گاته ئافره‌تێكی داوێنپیس (ئه‌و نازانێت كه داوێنپیسه) و سه‌ده‌قه‌كه‌ی ده‌خاته ناو ده‌ستی.. خه‌ڵك به‌مه تووشی سه‌رسوڕمان بوون و وتیان: خێری به ژنێكی زیناكه‌ر كرد!.
پیاوه خێرخوازه‌كه هه‌ستیكرد، كه وه‌كو ئه‌وه‌ی پێویست بوو، سه‌ده‌قه‌كه‌ی شوێنی خۆی نه‌گرت، جارێكی تر سه‌ده‌قه‌كه‌ی دووباره كرده‌وه.. ئه‌وجاره‌شیان به ڕێكه‌وت گه‌یشته پیاوێكی دز (ئه‌و نازانێت كه دزه) و سه‌ده‌قه‌كه‌ی ده‌خاته ناو ده‌ستی.. خه‌ڵك به‌مه‌ش تووشی سه‌رسوڕمان بوون و وتیان: خێری به پیاوێكی دز كرد!.
پیاوه خێرخوازه‌كه كاتێك هه‌ستیكرد ئه‌وجاره‌شیان وه‌كو جاری یه‌كه‌م، وه‌كو ئه‌وه‌ی پێویست بوو، سه‌ده‌قه‌كه‌ی شوێنی خۆی نه‌گرت، جارێكی تر و بۆ سێیه‌م جار سه‌ده‌قه‌كه‌ی دووباره كرده‌وه.. ئه‌وجاره‌شیان به ڕێكه‌وت گه‌یشته پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ندێكی ڕه‌زیل (ئه‌و نازانێت كه ده‌وڵه‌مه‌نده) و سه‌ده‌قه‌كه‌ی ده‌خاته ناو ده‌ستی.. خه‌ڵك ئه‌وجاره‌شیان تووشی سه‌رسوڕمان بوون و وتیان: خێری به پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ند كرد!.
ئه‌و پیاوه خێرخوازه به‌م حاڵه‌ته بێتاقه‌ت نابێت و بۆ ئه‌مه‌ش خۆی ڕاده‌ستی خودا ده‌كات.. شه‌وێكیان له خه‌ودا خه‌ونێكی باش ده‌بینێت (رٶیا صالحة) و یه‌كێك دێته لای و پێیڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه خودا سه‌ده‌قه‌كانی قه‌بوڵ كردوون، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی، كه ئه‌و خه‌ڵكانه (ژنه زیناكه‌ره‌كه و پیاوه دزه‌كه) وازبێنن له خراپه و، ده‌وڵه‌مه‌نده ڕه‌زیله‌كه‌ش هانبدات بۆ خێركردن و سه‌ده‌قه‌كردن و به‌خشین.
بۆ زیاتر ئاشنابوون به سووده‌كانی ئه‌و فه‌رمووده‌یه، ئاماژه به چه‌ند خاڵێكی گرینگی ده‌لاله‌تی ئه‌و فه‌رمووده‌یه ده‌ده‌ین:
- له‌و فه‌رمووده‌یه‌دا ده‌لاله‌تی ئه‌وه هه‌یه، كه سه‌ده‌قه له‌ناو به‌نوئیسرائلییه‌كان تایبه‌ت بووه به ئه‌هلی حاجه‌ت له مرۆڤه چاكه‌كان، هه‌ر بۆیه‌ش به‌وه تووشی سه‌رسوڕمان بوون، كاتێك بینیان سه‌ده‌قه‌كه به‌خشرایه ئه‌و سێ كه‌سه‌ی ئاماژه‌یان بۆ كرا.
- له‌و فه‌رمووده‌یه‌دا ده‌لاله‌تی ئه‌وه هه‌یه، كه ئه‌گه‌ر خێرخواز نیازپاك بوو، سه‌ده‌قه‌كه‌ی وه‌رده‌گیرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شوێنی خۆیشی نه‌گرێت یان نه‌بێته به‌شی ئه‌و كه‌سه‌ی كه شایسته‌ی وه‌رگرتنی سه‌ده‌قه‌كه‌یه.
- له‌و فه‌رمووده‌یه‌دا، خێر و فه‌زڵی سه‌ده‌قه‌ی نهێنی و دڵسۆزانه ده‌رده‌كه‌وێت.
- له‌و فه‌رمووده‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌ده‌قه شتێكی باشه ئه‌گه‌ر نه‌گاته شوێنی خۆی.
- له‌و فه‌رمووده‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه حوكمدان له‌سه‌ر هه‌ر شتێك، به گوێره‌ی ڕوواڵه‌ته‌وه‌یه، تا ئه‌و كاته‌ی پێچه‌وانه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌بێت.
- له‌و فه‌رمووده‌یه‌دا، به‌ره‌كه‌تی خۆڕاده‌ستكردن و ڕازیبوون به كاری خودا و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بێزاربوون به قه‌زا و قه‌ده‌ر ده‌رده‌كه‌وێت.
- له‌و فه‌رمووده‌یه‌دا، بایه‌خپێدان و هاندانی شه‌رع به سه‌ده‌قه و ستایشكردنی سه‌ده‌قه‌كاران ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه سه‌ده‌قه سوودی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ سه‌ده‌قه‌كار و بۆ ئه‌و كه‌سه‌شی كه سه‌ده‌قه‌كه‌ی پێده‌درێت، هه‌روه‌ها سووده‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگاش به گشتی ئاشكرایه.
- پێویسته له‌سه‌ر موسڵمان تێبكۆشێت له پێناو پاكڕاگرتنی نه‌فسی خۆی، ئه‌مه‌ش به به‌خشینی ماڵ و سامانه‌كه‌ی به كه‌سانی موحتاج و، هه‌روه‌ها به هه‌ڵسان به ئه‌نجامدانی هه‌موو كارێكی چاك، هه‌روه‌كو پێویسته ووردبینی ته‌واو بكات بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌سی موحتاج و جیاكردنه‌وه‌ی له كه‌سی ناموحتاج له كاتی به‌خشینی خێر و سه‌ده‌قه‌دا، هه‌روه‌كو پێویسته ووردبینی ته‌واو بكات له كاتی به‌شینه‌وه‌ی زه‌كاتدا، چونكه نابێت ببه‌خشرێته ئه‌وانه‌ی كه شایسته‌ی وه‌رگرتنی نین.
- له‌و فه‌رمووده‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك تاوانێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا، ئه‌گه‌ر داوای لێكرا لێی دوور بكه‌وێته‌وه، ئه‌وه‌یان ده‌بێته پاساو بۆی، بۆ سه‌لماندنی پێویستبوونی به وه‌رگرتنی سه‌ده‌قه، بۆیه باشتر وایه كه وازبهێنێت له‌و تاوانه پشتشكێنه‌رانه، چونكه خودای گه‌وره ڕزق و ڕۆزی ئه‌و دابین .
- له‌و فه‌رمووده‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه خه‌ونی باش به‌شێكه له پێغه‌مبه‌رایه‌تی و له‌و شتانه‌یه كه موژده‌ده‌ر و دڵخۆشكه‌رن و له‌خۆباییبوون ناگه‌یه‌نێت.
إرسال تعليق