وه‌كو به‌رهه‌مێكی گرانبه‌های توێژینه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كانی بینین له ویلایه‌تی (كالیفۆرنیا) له ئه‌مریكا، چاوی ده‌ستكرد (Argus II) به‌رهه‌مهێنرا، كه هێزی بینین (به شێوه‌یه‌كی جوزئی) به نابینایان ده‌به‌خشێته‌وه.
چاوه ده‌ستكرده‌كه (30) جار له‌سه‌ر نابینا خۆبه‌خشه‌كان تاقیكرایه‌وه، سه‌رۆكی سه‌نته‌ره‌كه (براین میك) ده‌ڵێت: هه‌ندێك له‌و نابینایانه، به‌هۆی به‌كارهێنانی چاوه ده‌ستكرده‌كه‌وه، توانیویانه ناونیشانی ڕۆژنامه‌كان بخوێننه‌وه، هه‌ندێكیشیان توانیویانه به‌هۆی ڕه‌نگه‌كانیانه‌وه، ناونیشانه‌كان له یه‌كتری جیابكه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی سه‌نته‌ره‌كه، نابینا‌كان ده‌توانن شته‌كان به ڕه‌ش و سپی ببینن، به‌ڵام له‌و چاوه ده‌ستكرده‌دا، پلانی ئه‌وه دانراوه، كه ڕه‌نگه‌كان له یه‌كتری جیابكه‌نه‌وه.
شایه‌نی باسه، چاوه ده‌ستكرده‌كه (60) جه‌مسه‌ری كاره‌بایی و كامێرایه‌كی ناوه‌وه له تۆڕی چاو له‌خۆده‌گرێت و، نرخه‌كه‌شی له ئه‌وروپا (73) هه‌زار یۆرۆیه.
إرسال تعليق