شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر له هه‌ڵسوكه‌وت و هاتوچۆی پشیله‌دا به‌رجه‌سته‌یه، كه زانایان و توێژه‌ران و پسپۆڕانی سهرسامكردووه، ئه‌ویش تایبه‌تمه‌ندیی بازدانه، به ته‌رزێك كه بازدانی پشیله خاوه‌ن نیشانه‌یه‌كی جیاكه‌ره‌وه‌ی زۆر ئاشكرایه، كه لێهاتووترین و باشترین یاریزانه‌كانی تۆپی پێ ناتوانن به وێنه‌ی پشیله ته‌كنیكی بازدان بنوێنن!!.
هه‌ر له ساته‌وه‌ختی له‌دایكبوونییه‌وه، پشیله مێشكی به پرۆگرام و به‌رنامه‌ی پێویست ئاماده‌كراوه، كه به‌و هۆیه‌وه، پشیله ده‌توانێت به ئازادانه و به‌وپه‌ڕی لێهاتووییه‌وه باز بدات، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ش له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدان و ڕێكه‌وت یه‌كناگرێته‌وه كه هه‌ندێك له بێدینه‌كان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، چونكه په‌ره‌پێدان ڕێگه به‌وه نادات پشیله له‌ناو سكی دایكی فێری ئه‌و هونه‌ره به‌هێزه‌ی هاتوچۆكردن و ڕۆیشتن و بازدانه ببێت!!.
ئه‌وه‌تا په‌روه‌ردگاری گه‌وره له ئایه‌ته‌كانی (10 ـ 11) له سوڕه‌تی (لقمان) ده‌فه‌رمووێت:

((خَلَقَ السَّمَاوَاتِ بِغَيْرِ عَمَدٍ تَرَوْنَهَا وَأَلْقَى فِي الْأَرْضِ رَوَاسِيَ أَنْ تَمِيدَ بِكُمْ وَبَثَّ فِيهَا مِنْ كُلِّ دَابَّةٍ وَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَنْبَتْنَا فِيهَا مِنْ كُلِّ زَوْجٍ كَرِيمٍ * هَذَا خَلْقُ اللَّهِ فَأَرُونِي مَاذَا خَلَقَ الَّذِينَ مِنْ دُونِهِ بَلِ الظَّالِمُونَ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ))واته: له‌و به‌ڵگانه‌ی كه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وپه‌ڕی قودڕه‌تی خودای په‌روه‌ردگارن، ئه‌وه‌یه كه هه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌كه‌ی دروستكردوون به‌بێ ئه‌وه‌ی پاڵبده‌نه كۆڵه‌گه كه ئێوه بیبینن، به‌ڵكو ئه‌وه به قودڕه‌ت و هێزی په‌روه‌ردگار وه‌ستاون.. هه‌روه‌كو خودای په‌روه‌ردگار شاخه‌كانی له‌سه‌ر پشتی زه‌ویدا چه‌سپاندوون بۆ ئه‌وه‌ی نهتانخاته له‌رزینه‌وه و، هه‌موو گیانله‌به‌رێكی تێدا بڵاوه‌پێكردووه.. له ئاسمانیشدا باران ده‌نێرێته خواره‌وه، كه به‌هۆیه‌وه هه‌موو جۆره ڕووه‌كێكی سوودبه‌خش پێده‌گات.. ئا ئه‌وه‌یه خه‌ڵقی خودا، ده ئێوه‌ش ئه‌ی بێباوه‌ڕه‌كان، پیشانم بده‌ن، بزانم خواكانی ئێوه چیان خه‌ڵق كردووه؟!!، به‌ڕاستی سته‌مكاران له گومڕاییه‌كی ئاشكرادان!!.
إرسال تعليق