قوتابییەکی ئیماڕاتی، کە لە بەشی ئەندازیاریی بیناسازی لە زانکۆی (الحصن) دەخوێنێت، هەڵسا بە دیزاینکردنی مزگەوتێکی هاوچەرخ، کە دۆستی ژینگە و، هاوکات ناوەندێکی ئیسلامیش لەخۆدەگرێت.
دیزاینەکە ڕەزامەندی بنیاتنانی مزگەوتەکەی لە دوورگەی (السعدیات) لە دەستەی گشتی کاروباری ئیسلامی و ئەوقاف لە (ئەبوزەبی) وەرگرت، دوای ئەوەی کە هەموو مەرجەکانی تێدابوو، بەڵام قوتابییەکە لە هەوڵی بەدەستهێنانی پلەکانی (مرواری پێنجەم) دایە لە سیستەمی (استدامة للتقییم)، ئەو سیستەمە بە یەکێك لە دەستپێشخەرییە بەردەوامەکان دەژمێردرێت کە (ئەنجومەنی ئەبوزەبی بۆ نەخشەسازی بیناسازی) پێیهەڵساوە بە مەبەستی پشتگیریکردنی (بۆچوونی ئەبوزەبی ٢٠٣٠).
قوتابییەکە کە ناوی (سوهەیل موحەممەد سولەیمان) ە، دیزاینی مزگەوتەکەی (کە پرۆژەی تەخڕوجکردنییەتی لە زانکۆی (الحصن) پێشکەشی وەلی عەهدی (ئەبوزەبی) فەریقی یەکەم (شێخ موحەممەد بن زاید آل نهیان) کرد.
بڕیار وایە مزگەوتەکە بە کەرەستەکانی دۆستی ژینگە بنیاتبنرێت، هاوکات ڕووناککردنەوەی مزگەوتەکە هەمەجۆر دەبێت، بەوەی ڕووناکی سروشتی لەخۆدەگرێت.

إرسال تعليق