ژنه ملیۆنێرێك به‌ناوی (Yu Youzhen) له شاری (ووهان) ی چینی، توانی بایه‌خپێدانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ڕۆژنامه‌كان كۆنتڕۆڵ بكات، پاش ئه‌وه‌ی ئاشكرابوو، كه ئه‌و وه‌كو كرێكارێكی پاككه‌ره‌وه‌ی شه‌قامه‌كان كارده‌كات، له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌شییدا، مانگانه بڕی (1420) یوانی چینی وه‌رده‌گرێت ، هۆكاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كاره‌شی به‌ستۆته به‌وه‌ی، كه نموونه‌یه‌كی جوان له پێشه‌نگبوون پێشكه‌ش به دوو منداڵه‌كه‌ی بكات.
له ماوه‌ی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، (Yu Youzhen) به ته‌نیا جووتیارێكی ساده بوو له كێڵگه‌كانی سه‌وزه‌مه‌نییدا له گوندی (دۆنغهۆ) له ناوچه‌ی (هۆنشغان) له سنووری شاری (ووهان).
(Yu Youzhen) له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به ماندووبوونه‌وه تێده‌كۆشا له پێناو دابینكردنی هه‌ندێك داهات، دوای چه‌ند ساڵێك له كاركردن، كه له به‌ره‌به‌یانه‌وه تا ئێواره ده‌یخایاند، بوونه یه‌كه‌مین خێزان له گونده‌كه‌یان، كه ببنه خاوه‌نی خانووێكی سێ نهۆمی، له‌و كاته‌شدا، خه‌ڵكێكی زۆر ده‌هاتنه شاری (ووهان) بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاركردن، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌شی کە بۆ ئەو مەبەستە دەهاتن، پێویستیان به شوێنی مانه‌وه هه‌بوو، بۆیه (Yu Youzhen) ده‌ستیكرد به به‌كرێدانی ژووری زیاتر له ماڵه‌كه‌ی، كه بۆ هه‌ر ژوورێكیش، مانگانه بڕی (50) یوانی چینی وه‌رده‌گرت.
تا ده‌هات (Yu Youzhen) ئه‌و داهاته ئیزافییه‌ی له بنیاتنانی خانووی زیاتر و زیادكردنی نهۆم له خانووه‌كانی به‌كارده‌هێنا، دوای چه‌ندین ساڵ، بووه خاوه‌نی (3) خانوو، هه‌ر خانووێكیش له (5) نهۆم پێكهاتبوو، كه زۆربه‌یان به‌كرێ ده‌دران.
له‌و كاته‌دا، لیستی ڕێنماییەکانی بیناسازی توند نه‌بوون، به‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك ده‌یتوانی خانوو بۆ خۆی بنیات‌بنێت، به‌ڵام به گوێره‌ی سیاسه‌ته‌كانی سه‌رله‌نوێ په‌رپێدانی زه‌وییه‌كان، بڕیاری تێكدانی ئه‌و خانووانه ده‌رچوو، له به‌رامبه‌ردا (Yu Youzhen) و خانه‌واده‌كه‌ی به (21) ئه‌پارتمانی نیشته‌جێبوون قه‌ره‌بووكرانه‌وه.
(Yu Youzhen) تاكه كه‌س نه‌بوو قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه، به‌ڵام به چاوی خۆی ده‌یبینی كه چۆن هاوڕێ گوندنشینه‌كانی سه‌روه‌ت و سامانی خۆیان له قومار و مه‌یخۆری و مادده هۆشبه‌ره‌كان به فیڕۆ ده‌دا، بۆیه بڕیاریدا ئامانجی له ژیاندا ئه‌وه بێت، كه ببێته پێشه‌نگێكی باش بۆ منداڵه‌كانی و به داناییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكات.
بۆیه‌ش له‌بری مانه‌وه له ماڵ و به‌سه‌ربردنی كات له ژماردنی سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی، له ساڵی (1998) هه‌ڵسا به هه‌ڵبژاردنی پیشه‌ی كرێكاری له نه‌خۆشخانه و داوای خۆی بۆ ئه‌و كاره پێشكه‌شكرد، پێویستیش بوو هه‌فتانه سێ ڕۆژ و ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی (6) كاتژمێر، له ده‌مژمێر (3) به‌ره‌به‌یانه‌وه، به درێژایی (3000) هه‌زار مه‌تر، كاری پاككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان و عاڕه‌بانه‌ی خۆڵ و زبڵ بكات.
یه‌كێك له هاوڕێكانی (Yu Youzhen) كه له پاڵنه‌ره‌كانی كاركردنی ئه‌و تێنه‌گه‌یشتووه، ده‌ڵێت: خانه‌واده‌ی خاتوو (Yu Youzhen) زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن، به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌وامه له كاركردن و ئازارچه‌شتن.
(Yu Youzhen) ڕوونیكردۆته‌وه، ئه‌و ده‌یه‌وێت ببێته نموونه‌یه‌كی چاك بۆ كوڕ و كچه‌كه‌ی، ئه‌و ڕوونیده‌كاته‌وه، كه نابێت مرۆڤ له ماڵه‌وه دابنیشێت و پشتببه‌ستێت به سه‌روه‌ته‌كه‌ی.
دوای ئه‌وه‌ی (Yu Youzhen) به چاوی خۆی بینی، كه چۆن سه‌روه‌ت و سامان و شێوازه خراپه‌كانی ژیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر مرۆڤ دروستده‌كه‌ن، بڕیاریدا خانه‌واده‌كه‌ی هه‌میشه له‌سه‌ر ڕێی ڕاست بڕۆن، هه‌ر بۆیه‌ش هۆشداریداوه‌ته منداڵه‌كانی له كار نه‌كردن و، دووپاتیكردۆته‌وه له‌وه‌ی، كه له‌و حاڵه‌ته‌دا (كارنه‌كردنی منداڵه‌كانی)، شوقه‌كانی ده‌به‌خشێته ده‌وڵه‌ت.
وه‌كو ده‌ریشده‌كه‌وێت، پلانه‌كه‌ی (Yu Youzhen) سه‌ركه‌وتوو بووه، چونكه‌ی كوڕه‌كه‌ی وه‌كو شوفێر له ناوچه‌ی (دنۆغهۆ) له به‌رامبه‌ر (2000) یوان بۆ هه‌ر مانگێك كارده‌كات، كچه‌كه‌شی له نووسینگه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر (3000) یوان بۆ هه‌ر مانگێك كارده‌كات.

إرسال تعليق