تیمێك لە توێژەران لە زانکۆی (بریستۆل) ی بەڕیتانی، گەیشتنە دەرەنجامی دۆزینەوەی وزەی پاك لە میزی مرۆڤ، بەمەش میزی مرۆڤ دەبێتە سەرچاوەیەک بۆ وزەی پاکژ، بەبێ ئەوەی ببێتە هۆکاری پیسبوونی ژینگە لە داهاتوودا.
توێژەرەکان ئەوەیان ڕوونکردۆتەوە، کە سەرچاوەکانی وزە لە ئێستادا، لە سووتەمەنییەکانی وەکو خەڵووز و نەوت و غازدا کورتدەبنەوە، کە ئەمانە سەرچاوەکی سەرەکی وزەن، بەڵام وێڕای گرنگییەکەیان، هۆکارن بۆ پیسبوونی ژینگەش، لەوانەشە لە سەردەمێکدا نەمێنن، ئەوەش وای لە زانایان کرد، کە بەدوای نوێترین سەرچاوەی وزەی پاکژدا بگەڕێن کە نەبێتە هۆکار بۆ پیسبوونی ژینگە.
وزەی ئەتۆمیش تا ڕادەیەك بەشێوەیەك لە وزەی نوێی پاکژ دەژمێردرێت کە لە مادەی (یۆرانیۆم) بەرهەمدەهێنرێت، بەڵام پێویستی زۆری هەیە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئەمنی پێویست، نەخاسمە پێویستی دەربازبوون لە پاشماوەکانی بە شێوەیەکی ئەمنی.

إرسال تعليق