شاراوە نییە، کە لە دەقەکانی قوڕئانی پیرۆز و فەرموودەدا، دەلالەتی زۆر ئاشکرا بەدیدەکرێت لەسەر هاندان و دەستخۆشیکردن لە مرۆڤەکان لە بەرامبەر ئەنجامدانی “کردەوەی چاك و خێرخوازانە”.
زانستی سەردەمیش دووپات لەو ڕاستییە دەکاتەوە، تەنانەت “کردەوەی چاك” شوێنەوارە ئیجابییەکانی لەسەر مرۆڤ زۆر لەوە زیاترن، ئەوەتا لە توێژینەوەیەکی نوێی زانستیی پزیشکییدا دەرکەوتووە، کە “کردەوەی چاك و خێرخوازانە”، بێجگە لەوەی کە خاوەنەکەی لە ڕووی دەروونی و مەعنەوییەوە دڵخۆش دەکات، لە هەمانکاتیشدا شوێنەواری ئیجابی لەسەر تەندروستییەکەی بەجێدەهێڵێت.
توێژینەوەکە، کە لە لایەن ژمارەیەك توێژەر لە “زانکۆی کۆلۆمبیای بەڕیتانی” لەسەر (١٠٦) کەسی هەرزەکاری کەنەدی ئەنجامدراوە، ئەو ڕاستییەی ڕوونکردۆتەوە، کە “کردەوەی چاك و خێرخوازانە” سوودبەخشە بۆ تەندروستی دڵ و باشترکردنی کیسە خوێنینەکان، تەنانەت ئەگەر کەسی خاوەن “کردەوەی چاك و خێرخوازانە” ەکە لە مرۆڤە بە تەمەنەکانیش نەبێت.
توێژەران لەو توێژینەوەیەدا هەڵسان بە پێوانەکردنی نیشاندەری بارستەی جەستە و ڕێژەی “کۆلیستڕۆڵ” و ڕادەی تووشبوون بە نەخۆشییە تایبەتەکان لەسەر (٥٣) داواکار، کە هەفتانە کاتژمێرێك لە کاتەکانیان تەرخان دەکەن بۆ هەڵسان بە ئەنجامدانی “کردەوەی چاك و کاری خێرخوازی”، دواتر دەرەنجامەکەی بەراوردکرا بە دەرەنجامی تایبەت بە (٥٣) داواکار، کە کاتی خۆیان تەرخان ناکەن بۆ هەڵسان بە ئەنجامدانی “کردەوەی چاك و کاری خێرخوازی”.
ئەنجامی بەراوردکردنەکە دەریخست، کە دوای (١٠) هەفتە، “کەسە خێرخواز و خاوەن کردەوە چاكەکان” ڕێژەیەکی کەمتر لە “کۆلیستڕۆڵ” و “هەوکردن” و “چەوری” لە جەستەیان دایە، بە بەراورد بەو کەسانەی، کە “خێرخواز و خاوەن کردەوەی چاك” نین.

إرسال تعليق