Ads (728x90)

ژمارەی موسڵمانان
پێشبینییەکان ئاشکرایان کردووە، کە ئەگەرێکی بەهێز لە ئارادایە بۆ گەیشتنی ژمارەی موسڵمانان لەگەڵ هاتنی ساڵی (٢٠٣٠) بە دوو ملیار و دووسەد ملیۆن موسڵمان.
ڕۆژنامەی “وۆل ستريت جۆرنال” کە پێشبینییەکانی بڵاوکردۆتەوە، ئاماژەیکردووە بەوەی، کە ژمارەی موسڵمانان لە ساڵی (٢٠١٠) گەیشتۆتە ملیارێك و شەش سەد ملیۆن موسڵمان.
پێشبینییەکان، کە لە لایەن ڕۆژنامەی “وۆل ستريت جۆرنال” ەوە لە سەنتەری “Pew” ی ئەمریکی بۆ توێژینەوەکانی ئایین و ژیان گواستراونەتەوە، ئاماژەیکردووە بەوەی، کە کۆی ژمارەی موسڵمانانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا تاوەکو ساڵی (٢٠١٠)، گەیشتۆتە سێ سەد و بیست و دوو ملیۆن موسڵمان، بە گوێرەی پێشبینییەکانیش، ئەو ژمارەیە لەگەڵ هاتنی ساڵی (٢٠٣٠)، دەگاتە چوار سەد و سی و نۆ ملیۆن موسڵمان.
شایەنی باسە، کە سەنتەری “Pew” ی ئەمریکی بۆ توێژینەوەکانی ئایین و ژیان، لە ساڵی ڕابردوودا ئامارێکی هاوشێوەی بڵاوکردەوە، تێیدا پێشبینی ئەوە کرابوو، کە لە ماوەی بیست ساڵی داهاتوودا، ژمارەی موسڵمانان لەسەر ئاستی جیهان بە ڕێژەی (٣٥%) زیاد دەکات.

إرسال تعليق