Ads (728x90)

کرمێك لە کاتی مەترسییدا، شێوەی خۆی بۆ ئەژدیها دەگۆڕێت
گەورەیی بۆ خودای پەروەردگار، کە توانا لە ڕادەبەدەرەکان بەوانە دەبەخشێت کە خۆی حەز بکات!!، ئەوەتا کرمێك بەهۆی توانا سەرسوڕهێنەرەکانییەوە، جارێك خۆی حەشار دەدات، جارێکیش ڕادەکات، لە ململانێشی لە پێناو مانەوەیدا، شێوەی خۆی بۆ شێوەی ئەژدیها دەگۆڕێت، بە تایبەت لە دارستانێك، کە مانەوە لەوێدا، تەنها بۆ بەهێزترینەکانە و، بێهێز و کەمهێزەکان ناتوانن و بۆیان نییە بژین!!.
ئەو کرمە، کە بە (Hemeroplanes triptolemus) ناسراوە، لەڕێی کرمۆکەکەیەوە کە بە ڕووی پێشەوەدا دەکرێتەوە، شێوەی خۆی بۆ شێوەی ئەژدیها دەگۆڕێت، کە هەر گیانەوەرێك بیەوێت پەلاماری بدات، لێی دەترسێت و پاشەکشە دەکات و لێی دوور دەکەوێتەوە.
شایەنی باسە، ئەو کرمە لە نیشتمانە بنەڕەتییەکەی خۆی (کۆستاریکا، گواتیمالا، مەکسیك) دەژیێت، لە ئەمریکای ناوەڕاستیش لە وڵاتەکانی (کۆڵۆمبیا،ئیکوادۆر،پۆلیڤیا، ئەرجەنتین، ڤەنزوێلا) بڵاوبۆتەوە.


إرسال تعليق