Ads (728x90)

ڕووباری (ریو كانو كاستیلس) یان (ڕووباره‌ پێنج ڕه‌نگه‌كه‌)، به‌ تایبه‌تمه‌ندیی ڕه‌نگه‌ دڵگیره‌كانه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێت و لێوانلێوه‌ له‌ ژیان.
ئه‌و ڕووباره‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له‌ وه‌رزی نێوان وشكی و شێ له‌ نێوان هه‌ردوو مانگی (یۆنیۆ و نۆڤه‌مبه‌ر) دا ده‌ته‌قێته‌وه‌، له‌و كاته‌ی كه‌ پله‌ی گه‌رما و ڕێژه‌ی ئاو له‌ ئاستێكی گونجاودان، له‌و ده‌مه‌شدا، ڕووه‌كه‌ ده‌گمه‌نه‌كان له‌ قووڵایی ڕووباره‌كه‌دا ده‌بوژێنه‌وه‌.
ڕووباره‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ شاری (سیرانیا دیلا ماكارینا) له‌ وڵاتی (كۆلۆمبیا) له‌ كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشور.
درێژی ڕووباره‌كه‌ ده‌گاته‌ نزیكه‌ی (100) كیلۆمه‌تر و پانییه‌كه‌شی له‌ (20) مه‌تر زیاتر تێناپه‌ڕێت، ڕه‌نگه‌كانیشی ته‌نها له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌دیارده‌كه‌ون، له‌و كاته‌ی باری سروشتی گونجاو بێت و ئاستی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاویش مامناوه‌ند بێت، ئه‌و ماوه‌ كورته‌ش له‌ ماوه‌ی نێوان بارانبارین و ساماڵ ده‌بێت، یان له‌ ماوه‌ی نێوان وشكی و شێ، بۆیه‌ دیاریكردنی ئه‌و ماوه‌ كورته‌ تۆزێك زه‌حمه‌ته‌.
لێره‌دا نهێنی جوانی و سه‌رنجڕاكێشییه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێك ڕووه‌كێكی تایبه‌ت به‌و وڵاته‌ به‌ناوی (Macarenia clavigera) له‌ قووڵایی ڕووباره‌كه‌ ده‌ڕووێت، ڕووه‌كه‌كه‌ له‌ شێوه‌ی چه‌ندین هێڵ به‌ ڕه‌نگی سوور له‌ناو ئاوه‌كه‌ به‌دیار ده‌كه‌وێت، له‌ به‌رامبه‌ریشییدا چه‌ند پاناییه‌ك له‌ لمی زه‌رد و سه‌وز هه‌یه‌ و، ڕه‌نگی شینی ئاسمانیش له‌ سه‌ر ڕووی ئاوه‌كه‌ ڕه‌نگده‌داته‌وه‌، بێجگه‌ له‌ چه‌ندین ڕه‌نگدانه‌وه‌ی تر لێره‌ و له‌وێ، ئه‌و ماوه‌یه‌شی كه‌ ڕووباره‌كه‌ به‌و شێوه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌ ساڵدا ده‌خایه‌نێت،.

شایەنی باسە، پێگه‌ی ڕووباره‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ هه‌رێمی (میتا)، گه‌یشتن به‌و شوێنه‌ش شتێكی ئاسان نییه‌، چونكه‌ ڕۆیشتنێكی زۆر به‌ناو ووشكانییدا ده‌خوازێت.

إرسال تعليق