لە یاری یانەکەی بەرامبەر یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە چوارچێوەی یارییەکانی چوونی قۆناغی شانزەدا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی یاریزانی ئاستباڵای یانەی ڕیاڵ مەدرید هەڵوێستێکی جوان و قەشەنگی مرۆییانەی نواند، کاتێك پێشوازیکرد لەو ڕاسپاردنەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، کە بە بەرزترین ڕێژەی دەنگی ئەندامەکانی (٧) دەنگ دەستنیشانکرابوو بۆ بەخشینی بڕی (١٠٠٠٠٠) سەد هەزار یۆرۆ بە بەرپرسانی لیژنەی خاچی سوری نێودەوڵەتی بۆ مەبەستی سەرفکردنی بۆ قوربانیانی لوغم لە ئەفغانستان و هاوکاریکردنیان بە دروستکردنی دەست و پێی دەستکرد بۆیان.
شایەنی باسە، پێش دەستپێکردنی یارییەکە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ چەکی پارەکەی ڕادەستی (کارۆلین ویلش) بەڕێوبەری سەرچاوە مرۆییەکانی ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی کرد.
شایەنی باسە، پێش دەستپێکردنی یارییەکە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ چەکی پارەکەی ڕادەستی (کارۆلین ویلش) بەڕێوبەری سەرچاوە مرۆییەکانی ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی کرد.
إرسال تعليق