ئه‌و گۆڵه‌ی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له تۆڕی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی كرد له میانی یاری چوونی قۆناغی شانزه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، كه به‌هۆیه‌وه ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و هیوای گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو كه‌شوهه‌وای یارییه‌كه بۆ یانه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه، بووه هۆی سه‌رقاڵكردنی پسپۆڕانی بواری وه‌رزش، چونكه گۆڵه‌كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی تێدایه، به‌وه‌ی كه ڕۆناڵدۆ به به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی جوان و به كهللەی سه‌ر گۆڵه‌كه‌ی تۆماركرد.
به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆناڵدۆ، كه به ئه‌ندازه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك مه‌تر له ئیڤرای به‌رگریكاری مان یونایتد له هه‌وادا به‌رزتربووه، شاره‌زایانی بواری وه‌رزشی تۆپی پێی سهرسامكردووه.
له‌وباره‌یه‌وه، ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل) ی به‌ڕیتانی له ڕوانگه‌یه‌كی زانستییه‌وه شیكاری بۆ ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه كردووه و، تێیدا هاتووه:
به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆناڵدۆ بڵندتره له ئاستی مامناوه‌ندی بهرزبوونهوهكانی یاریزانانی باسكه، ئه‌مه ته‌نها ڕووێكه له ڕووه‌كانی وه‌رزشكارێك، كه باوه‌ڕ به توانا سەرسوڕهێنەرەكانی ناكرێت.
كاتێك ڕۆناڵدۆ به‌رز ده‌بێته‌وه، (5G) له (G-force) به‌رهه‌مده‌هێنێت (ئه‌وه‌یان زاراوه‌یه‌كه بۆ پێوانه‌كردنی خێرایی) له كاتی هه‌ڵسان ـ سه‌ره‌تای به‌رزبوونه‌وه، ئه‌وه‌شیان پێنج هێنده زیاتره له به‌هێزی پڵنگ له كاتی دهرپهڕیندا.
ئه‌مه‌یان وا ده‌كات، كه كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بتوانێت بگاته ئاستی به‌رزبوونه‌وه‌ی (44 سانتیمه‌تر) له جێگیری و (78 سانتیمه‌تر) له ڕاكردندا، واته به زیاده‌ی (7 سانتیمه‌تر) به به‌راورد به یاریزانانی باسكه.
ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: ئه‌و پێوانه‌كردنه له میانی تاقیكردنه‌وه جووڵهییهكان له زانكۆی (تشیستر) له ساڵی (2011) ئه‌نجامدراوه.

إرسال تعليق