پاش ئەوەی دوێنێ شەو لە یاریگای (ڕیازۆر) ئاستبەرزی جارانی نمایشکرد و بە تۆمارکردنی گۆڵێك و دروستکردنی گۆڵێکی تر سەرکەوتنی بۆ یانەکەی مسۆگەر کرد، (ڕیکاردۆ کاکا) ئەستێرەی دیاری یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاسۆیەکی نوێی لە بەردەم ڕوانینەکانی مۆرینیۆی ڕاهێنەر کردەوە و، متمانەی ئەوی بە تواناکانی لەناو یاریگا بەهێزتر کرد.
بە گوێرەی شیکارە ڕۆژنامەوانییەکان، لە ئێستادا (ڕیکاردۆ کاکا) هێمایەکی ستراتیژی ماڵی شاهانەیە و، ڕۆژنامەنووس و چاودێرە وەرزشییەکان توانیوییانە چەند زانیارییەکی گرینگ لە قەڵا سپییەکە بەدەستبهێنن، کە تێیاندا هاتووە، مۆرینیۆ پشتئەستوورە بە تواناکانی (ڕیکاردۆ کاکا)، بۆیە بڕیاریداوە ئەو یاریزانە بە شێوەی سەرەکی لەناو یاریگای (کامپنۆ) لە یاری گەڕانەوەی جامی شای ئیسپانیا بەشداری پێبکات.
ئەو ڕۆژنامەنووس و چاودێرە وەرزشییانە پێیانوایە، کە یاریکردنی (ڕیکاردۆ کاکا) لەو یارییە چارەنووسسازەدا، کارتێکی یەکلاییکەرەوە دەبێت لە دەستەبەرکردنی کلیلی سەرکەوتن لەو قۆناغە هەستیارەی پێشبڕکێی جامی شای ئیسپانیا.

إرسال تعليق