Ads (728x90)

لاوی
زانایان له‌ زانكۆی (بیركلی) ئه‌مریكی پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ پڕۆتینی (سیرتوین)، كه‌ كرده‌ی پیری له‌سه‌رخۆ ده‌كاته‌وه‌، ده‌رمانی گه‌نجبوونی هه‌میشه‌یی به‌ مرۆڤ ببه‌خشێت.
پڕۆتینی (سیرتوین) كارده‌كات له‌سه‌ر تازه‌ كردنه‌وه‌ی خانه‌كانی خوێن، پرسیاره‌كه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ئایا مرۆڤ نزیكبۆته‌وه‌ له‌ ژیانی هه‌تاهه‌تایی؟!.
توێژه‌ران له‌ زانكۆی (بیركلی) پێشكه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌مه‌ڕ تێگه‌یشتن له‌ میكانیزمه‌كانی پێشكه‌وتن له‌ ته‌مه‌ن و پیرییدا، ئه‌مه‌ش له‌ڕێی كۆنتڕۆڵكردنی بڕه‌كانی پڕۆتینی (سیرتوین) له‌ خوێندا،به‌م هه‌نگاونانه‌ گرنگه‌شییان، زانایان هیوای ئه‌وه‌یان له‌لا دروستبووه‌، كه‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌ ئاڵۆزه‌كان بدۆزنه‌وه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ته‌مه‌ندا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن.
به‌ گوێره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ دوورودرێژه‌كانیان، زانایان ئومێده‌واری ئه‌وه‌ن، كه‌ ته‌مه‌نی مرۆڤ به‌ ئه‌ندازه‌ی (30%) درێژ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌ڕێی نه‌هێشتنی سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی پیربوون له‌ ژیانی مرۆڤایه‌تییدا، ئه‌مه‌ش زیاتر هانیداون، كه‌ به‌دوای نهێنی نه‌مریی بگه‌ڕێن و سه‌رداوه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی زانیاریی ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجه‌ مه‌زنه‌ بدۆزنه‌وه‌.

إرسال تعليق