كۆمپانیایه‌كی به‌ڕیتانی تایبه‌ت به وزه‌ی خۆر، نموونه‌ی ئامێرێكی ئاشكرا كرد، كه گه‌رمایی خواردنه‌وه گه‌رمه‌كان و ساردی خواردنه‌وه سارده‌كان ده‌گۆڕێت بۆ كاره‌با به مه‌به‌ستی شه‌حن كردنه‌وه‌ی مۆبایل.
كۆمپانیای (یبیڤانی لاپس) له بەرهەمهێنانی ئەو ئامێره‌دا، پشتیبه‌ستووه به بزوێنه‌رێكی بچووكی گه‌رمایی بۆ ده‌ستكه‌وتنی وزه‌ی كاره‌بای پێویست بۆ شه‌حن كردنه‌وه‌ی مۆبایل یان هه‌ر ئامێرێكی تری ئه‌لیكترۆنی بچووك له نموونه‌ی كامێرا و ئامێره‌كانی گوێبیستبوونی مۆزیك.
بزوێنه‌ره‌كانی گه‌رمایی، كه له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا داهێنراون، پشتده‌به‌ستن به گواستنه‌وه‌ی جیاوازی پاڵه‌په‌ستۆی به‌رهه‌مهاتوو له گۆڕانی گه‌رمایی هه‌وا، بۆ وزه‌ی میكانیكی، كه ئه‌ویش لای خۆیه‌وه، ده‌یگوێزێته‌وه بۆ وزه‌ی كاره‌با.
ئامێره‌كه له شێوه‌ی دیسكی هۆكی (Puck) ده‌چێت و، ناوی (وان بالك) یش له‌وه‌وه وه‌رگیراوه، كه بریتییه له بنكه‌یه‌ك، كه كوپه‌كه‌ی له‌سه‌ر داده‌نرێت بۆ پاراستنی زه‌وییه‌كه له ته‌ڕێتی له‌لایه‌ك، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی شه‌حن كردنه‌وه‌ی مۆبایل بۆ به‌كارهێنه‌رانی بڕه‌خسێنێت له‌لایه‌كی تره‌وه.
(وان بالك) له دوولا پێكدێت، لایه‌كی سوور و لایه‌كی شین، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان تایبه‌ته به سوودوه‌رگرتن له گه‌رمی خواردنه‌وه گه‌رمه‌كان، لایه شینه‌كه‌ش تایبه‌ته به سوودوه‌رگرتن له ساردی خواردنه‌وه سارده‌كان و، پاشان گواستنه‌وه‌ی گه‌رمی یان ساردییه‌كه بۆ وزه‌ی كاره‌با.
كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئامێره‌كه، له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت ڕایگه‌یاندووه، كه ئامێره‌كه گونجاوه له‌گه‌ڵ مۆبایله‌كانی ئایفۆن و ئه‌ندڕۆید و هه‌ر ئامێرێكی ئه‌لیكتڕۆنی دیكه كه پشتببه‌ستێت به وزه‌یه‌كی كاره‌بایی كه زیاتر نه‌بێت له (1000) میلی ئه‌مپێر.
كۆمپانیاكه ڕوونیشیكردۆته‌وه، كه له ماوه‌كانی داهاتوودا، ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی ئامێره‌كه بڵاوده‌كاته‌وه، وه‌كو ماوه‌ی پێویست بۆ شه‌حن كردنه‌وه‌ی مۆبایل و ڕاده‌ی گه‌رمی و ساردی پێویست بۆ كاركردنی، پێش ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو بخرێته بازاڕه‌وه به نرخێكی نزیك له (115) دۆلار.

إرسال تعليق