له درێژه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی زنجیره ئیعجازه‌كانی قوڕئانی پیرۆز، كه له پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌ستاوده‌ستییان پێده‌كرێت، موداخه‌له‌یه‌كی ڕادیۆیی (دكتۆر صبری الدمرداش) سه‌باره‌ت به ده‌نگی مێروو له كاتی قسه‌كردنییدا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له موداخه‌له‌كه‌دا ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، كه (20) ساڵه ئه‌و ده‌نگه‌ی تۆمار كردووه، ئه‌مه‌ش بۆ دووپاتكردنه‌وه له ڕاستێتی وته‌ی په‌روه‌ردگار له ئایه‌تی (18) له سوڕه‌تی (النمل) كه ده‌فه‌رمووێت: حتى إذا أتوا على واد النمل قالت نملة يا أيها النمل ادخلوا مساكنكم، واته: كاتێك له‌شكری حه‌زره‌تی سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر (سڵاوی خوای له‌سه‌ربێت) به (دۆڵی مێروو) دا ڕۆیشتن، مێرووێك گوتی: ئه‌ی مێرووه‌كان، بڕۆنە ناو خانووەکانتان.
شایه‌نی باسه، (دكتۆر صبری الدمرداش) په‌رتووكێكی هه‌یه به‌ناوی (حوار مع نملة)، كه له دووتووێی لاپه‌ڕه‌كانییدا، چه‌ندین مانای مرۆیی دروستكراوێك له دروستكراوه‌كانی خودای گه‌وره (كه مێرووه) له‌خۆده‌گرێت، كه ئه‌و دروستكراوه، چه‌ند سیفه‌تێكی هه‌یه، كه بوونه‌ته یارمه‌تیده‌ری بۆ ئه‌وه‌ی به ڕۆڵی زیندووانه‌ی خۆی هه‌ڵسێت له ژیاندا.
وێڕای گچكه‌یی قه‌باره‌ی ئه‌و دروستكراوه (كه مێرووه)، كه نزیكه نه‌توانین هه‌ست به شوێنه‌واره‌كانی بكه‌ین له كاتی ڕۆیشتنی به‌سه‌ر ڕووێكی ڕووت یان دڕ، به‌ڵام خودای گه‌وره زۆر سیفاتی پێبه‌خشیووه، كه بوونه‌ته یارمه‌تیده‌ری بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به ژیان خۆی بدات.
شایەنی باسە، زانایان توانیویانە سەرکەوتووبن لە ئەنجامدانی دەیان توێژینەوەی زانستی گرنگ لەسەر مێروو، کە دەرەنجامی هەر توێژینەوەیەك، دووپاتکردنەوەی ڕاشکاوانەیە لەسەر ئیعجازە قوڕئانییەکان.

إرسال تعليق