چیرۆکێکی ڕاستەقینە لەسەر یەکێك لە ناوەکانی خودای گەورە (الرزاق)، کە یەکێك لە زانایانی سوریا، کە ئەو هەمیشە بەو دوعایە (اللهمّ ارزُقْنا كما تُرْزَقُ البُغاثُ) دوعای دەکرد "خودایە ڕزقممان بدە، وەکو چۆن ڕزقی بغاث دەدەیت"، کە وابێ (البغاث) چییە و چیرۆکەکەی چییە؟!.
(البغاث) کە لە کوردەواریدا (داڵاش یان داڵە کەرخۆرە) ی پێدەڵێن، بە فەرخەی قەلەڕەش دەڵێن، کاتێك قەلەڕەش هێلکەی تایبەت بە خۆی هەڵدێنێت، (البغاث)ی لێ دێتە دەرەوە، کاتێکیش گەورە دەبێت دەبێتە قەلەڕەش، بەڵام تۆ بڵێی ئەو شتە جیاوازە چییە کە لە (البغاث)دا هەیە؟!.
کاتێك ڕاستەوخۆ (البغاث) لەدایك دەبێت ـ ئەوە ڕاستییەکی زانستییە ـ، ڕەنگەکەی ڕەش نییە، بەڵکو پەڕی جەستەکەی سپییە، بۆیە کاتێك قەڵەڕەشەکە تەماشای دەکات، نکۆڵی لێدەکات و دەڵێت ئەوە کوڕی من نییە، تەنانەت نان و ئاویشی ناداتێ و زۆر لێی دوور دەکەوێتەوە!!.
بۆیە ئەو فەرخە هەژار و بچووکە کە لە هێلکەکەی دەرچووە، توانای جووڵە نییە و ناشتوانێت بفڕێت، کە وابێ چۆن نان دەخوات و ئاو دەخواتەوە؟!، ئەو ڕزق و ڕۆزی نییە، ئەی کێ ڕزقی بۆ دابین دەکات؟!، چونکە باوکەکەی نان و ئاویی ناداتێ لەبەر ئەوەی لە ڕەنگەکەی خۆی نییە؟!.
خودای گەورە کە یەکێك لە ناوەکانی (الرزاق) ە، وا لە جەستەی (البغاث) دەکات بۆنێکی دیاریکراو دەربدات کە کرم و مێروولەکان ڕادەکێشێتە ناو هێلانەکەی، کە جۆرەها کرم و مێروولە بۆ لای دێن و ئەویش دەیانخوات!!، ئیدی تاوەکو ڕەنگی پەڕەکانی لە سپییەوە دەگۆڕێن بۆ ڕەنگی ڕەش بەو شێوەیە دەیگوزەرێنێت.
کاتێکیش ڕەنگی (البغاث) لە سپییەوە دەگۆڕێت بۆ ڕەنگی ڕەش، قەلەڕەشەکە (کە باوکییەتی) پێیدەگاتەوە و دەیناسێتەوە کە کوڕەکەیەتی!!.
کاتێکیش پەڕەکانی گەشە دەکەن و گەورە دەبن، کرم و مێروولەکان لە (البغاث) دوور دەکەونەوە و جارێکی تر ناگەڕێنەوە بۆ لای، ئیدی قەلەڕەشەکە دەستدەکات بە ئامادەکردنی خواردەمەنی بۆ فەرخە بچووکەکەی تاوەکو وای لێدێت هەردوو باڵ و باسکەکەی بەهێز دەبن و دەتوانێت بفڕێت.
بەڵێ، ئەوە خودای گەورەیە کە ڕۆزیدەر و دابینکەری ڕزقی هەموو بوونەوەرێکە، تۆ لەهەر شوێنێك بیت ڕزقەکەی خۆتت پێدەگا، هەروەکو پێغەمبەری خۆشەویستمان "دخ" دەفەرمووێت: "إن روح القدس نفث في روعي أن نفساً لن تموت حتى تستكمل رزقها، ألا فاتقوا الله وأجملوا في الطلب، ولا يحملنكم استبطاء الرزق أن تطلبوه بمعاصي الله، فإنه لا يدرك ما عند الله إلا بطاعته"، واتە: فریشتەی وەحی (جوبڕائیل) پێیڕاگەیاندووم، هیچ گیانلەبەرێك نامرێت تاوەکو بەشەڕزقی خۆی تەواو نەکات کە خودای گەورە بۆی داناوە، بۆیە خۆپارێز و تەقواکاربن و بە شێوازێکی جوان داوای بەشەڕزقی خۆتان لە خوای گەورە بکەن، ئەگەریش بەشەڕزقتان دواکەوت بە ڕێگەی ناشەرعی و ناڕەوا بەدەستی مەهێنن، چونکە ئەوەی لای خودایە تەنها بە گوێڕایەڵی ۆەروەردگار بەدەستدێت.

إرسال تعليق