لە ڕابردوودا، موسڵمانان ڕەتیان دەکردەوە ڕۆژانی هەینی و شەممە بکەنە پشوو، چونکە پشووی ڕۆژی شەممە هاوشێوەی پشووی جووەکانە، بەڵام بە تێپەڕبوونی ڕۆژگار بەشێك لە وڵاتە ئیسلامییەکان دەستیانکرد بە جێبەجێکردنی ئەو سیستەمە، کە ئێستا زۆرینەیان پەیڕەوی لێدەکەن بە عێراق و هەرێمی کوردستانیشەوە.
هۆکاری ئەو وەرچەرخانەش دەگەڕێتەوە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی جیهانی، کە بە تێپەڕبوونی ڕۆژگار بایەخدارتر و خێراتر بووە، چونکە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەیان کردبووە پشوو، لە کاتێکدا لە وڵاتانی ئیسلامی ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی دەکرایە پشوو، ئەمەش دەبووە هۆکاری ئەوەی کە جووڵەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی وڵاتانی ئیسلامی لەگەڵ وڵاتانی جیهان بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بوەستێت، بەوەش تەنها بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەرفەتی ئەوە هەبوو ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە جووڵە دابێت.
ئەو ئاڵوگۆڕەش بە تێپەڕبوونی ڕۆژگار گەشەیکرد، کە بە تەنها لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا نەمایەوە، بەڵکو بووە ئاڵوگۆڕی زانستی و ئەکادیمیش، ئیدی زۆر ئەستەم بوو بۆ وڵاتانی ئیسلامی کە بۆ ماوەی تەنها سێ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا لە پەیوەندیدا بن لەگەڵ جیهان و چوار ڕۆژەکەی تریش گۆشەگیر بن.
جێگەی بیرهێنانەوەیە کە وڵاتی سعودیە دوا دەوڵەتی ئیسلامی بوو کە ئەو سیستەمەی جێبەجێکرد کە لە بەرواری (23/6/2013) دا بوو، هەروەها هەندێك وڵاتی عەڕەبی و ئیسلامیش هەن کە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەیان کردووەتە پشوو.

إرسال تعليق