پێشەوای گەورە "شافعی" دەگێڕێتەوە، لە گەشتێکدا لە خاکی یەمەن بووین، ژەمەنانی ئێوارەمان ئامادەکرد، کاتی نوێژی ئێوارە هات و خواردنەکەش ئامادەکرابوو، بۆیە وازمانهێنا لە خواردنەکە و نوێژەکەمان ئەنجامدا.
خواردەمەنییەکەشمان دوو مریشك بوو، لەو کاتەی سەرقاڵی نوێژەکانمان بووین، ڕێوییەك هات و مریشکێکی برد و ڕایکرد!، کاتێك نوێژەکانمان تەواو کرد، دڵگران بووین بە نەمانی مریشکێك و وتمان: خواردنەکەمان لە کیسچوو!.
پێشەوا "شافعی" درێژە بە قسەکانی دەدا: لەو قسانەدا بووین، کتوپڕ ڕێوییەکە دەرکەوتەوە و، لە دوورەوە بینیمان مریشکەکەی لەناو دەمیدا بوو، مریشکەکەی لە دووری ئێمە دانا و لە دووری مریشکەکەشەوە وەستا.. پێشەوا "شافعی" دەفەرمووێت: هێڕشمان بردە سەر ڕێوییەکە و هەڵات، کاتێك گەیشتینە لای ئەوەی ڕێوییەکە داینابوو کە پێمانوابوو مریشکەکەیە، بینیمان مریشك نەبوو، بەڵکو ڕیشاڵێك بوو (لفکەی دارخورما) لە شێوەی مریشك!.
پێشەوا "شافعی" دەفەرمووێت: ئێمە بەو فێڵەی ڕێوییەکە پێدەکەنین، لەناکاو بینیمان ڕێوییەکە ڕۆیشتووە و مریشکی دووەمیشی بردووە و هەڵاتووە!.. لە ڕاستییدا ڕێوییەکە پێمان پێکەنی!!!، لە کاتێکدا ئێمە لە گەورە زانایانی ئەو سەردەم بووین!.

إرسال تعليق