دوو هاوڕێ بەیەکەوە لەناو دارستانێك دەسوڕانەوە، لەناکاو پڵنگێك بەرەو ڕوویان هات، یەكێک لە دوو هاوڕێیەکە لە پێشەوە بوو، بەبێ ئەوەی هاوڕێکەی دیکەی ئاگادار بکاتەوە دەستی بۆ چڵە دارێك برد و سەرکەوت بۆ سەری سەرەوەی درەختەکە!، برادەرەکەشی هیچ چارەیەکی نەبوو جگە لەوەی لەسەر زەوی ڕابکشێت و ڕووخساری بە خۆڵەوە بلکێنێت و خۆی بە مردوو نیشانبدا!.
پڵنگەکە گەیشتە لای و لووتی خۆی لە گوێی نزیك کردەوە و بۆنی کرد!، پڵنگەکە سەری خۆی هەژاند و بە هێواشی ڕۆیشت و لەو ئاقارە دوور کەوتەوە، چونکە پڵنگ دەست لە گۆشتی مردوو نادات!.
هاوڕێکەی سەر درەختەکە دابەزییە خوارەوە و بە برادەرەکەی وت: پڵنگەکە چی چرپاندە گوێچکەت؟، هاوڕێکەی دیکە وەڵامی دایەوە: پڵنگەکە پێیوتم: قەت باوەڕ بە هاوڕێیەك مەکە لە کاتی تەنگانە پشتت لێبکات!!.

إرسال تعليق