Ads (728x90)

ئایا دەزانی وشەی گۆگڵ "GOOGLE" مانای چییە؟
کۆمپانیای زەبەلاحی "گۆگڵ" خزمەتگوزاری گەورە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت پێشکەش دەکات، بەکارهێنەرانیش ئەوە دەزانن کە گۆگڵ گرنگییەکەی لە چ ئاستێکدایە، تەنانەت زۆرێك لە بەکارهێنەران بەبێ گۆگڵ لەسەر ئینتەرنێت لە پەلوپۆ دەکەون.

بۆیە با بزانین وشەی گۆگڵ لە چییەوە هاتووە و مانایەکەی چییە؟.

وشەی "Googol" (تێبینی بکە GOOGLE نا) زاراوەیەکی بیرکارییە، بە واتای ئەوەی کە ژمارە یەك سەد سفری لە دواوە بێت، ئەو زاراوەیەش زانای بەناوبانگ "میلتۆن سیرۆتا" دایناوە، کە دەکاتە خوشکەزای زانای بیرکاری بەناوبانگی ئەمریکی "ئیدوارد کاسنەر".

ئەو زاراوەیە لە پەرتووکی بیرکاری و خەیاڵ "Mathematics and the Imagination" بڵاوبووەتەوە، کە لەلایەن
"ئیدوارد کاسنەر" و جیمس نیومان" ەوە دانراوە، هەڵبژاردنی "GOOGLE" یش بۆ ئەو ناوە دەستکاریکردنی وشەی "Googol" بووە، کە ئەوەش ڕەنگدەرەوەی ئەو ئەرکەیە کە کۆمپانیاکە پێی هەڵدەستێت و سووربوونی ئەو دەردەخات لەسەر ڕێکخستنی ئەو بڕە زۆرەیە لە زانیارییەکان کە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت دابینکراون.

إرسال تعليق