بەردەوام بانگەشەی شارستانییەتمان دەکرد، کە باوەڕکردن بەو بانگەشەیەش ئاسان نەبوو، چونکە چەسپینی بنچینەکانی شارستانییەت، پێویستی بە زامنکردنی چەندین پێوەری گرنگ هەیە، کە دەبێ لەسەر زەمیندا بە بەرجەستەکراوی دەربخرێن.
بەڵام کاتێك بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەوجارە دەستیانپێکرد، هەموو بانگەشەکانی شارستانییەتمان پووچەڵ بوونەوە، چونکە بە ئاشکرا ڕووی ناشارستانییەتەکەمان بەدیار کەوت، تەنانەت لە ناشارستانییەتدا زۆر تێپەڕمانکرد، لەگەڵ ئەوەشدا، هەقیقەتێکی حاشاهەڵنەگریش ئاشکرا بوو، کە زۆربەمان پێمانوابوو سەردەمەکەی بەسەرچووە و گەڕانەوەی بۆ نییە، کە ئەویش دێوەزمەکەی سەردەمی نەوەدەکانە، کە تا ئێستاش لەناوماندا ماوە و، ئەگەری سەرهەڵدانەوەی "لەهەر ئانوساتێکدا" بە دوور نازانرێت، بەو مانایەی، کە ئێمە لە تێگەیشتن لە مەغزای پرۆسیسە دیموکراسییەکان زۆر لە دواوەین، کەوابێ ئەستەمە لەو قۆناغەشماندا دەستبەرداری دیاردە بێزارکەرەکانی بەڕێوەچوونی پرۆسەیەکی چەشنی بانگەشەکانی هەڵبژاردن ببین.
ئەی ئەوە نییە شەو و ڕۆژ بەبۆنەی هەڵبژاردنەوە هەڵدەپەڕین؟!، بەڵام چۆن هەڵپەڕینێك، ئەو هەڵپەڕینەی خەریکە قەتماغەی برینە ساڕێژنەبووەکان هەڵدەداتەوە، هەڵپەڕینێك لە بری چڕینی ئاوازەکانی خۆشەویستی، گۆرانی بۆ ڕق و دوژمنکاری دەڵێینەوە.. هەڵپەڕینێك لە بری جاڕدانی شۆڕشی نوێی خۆشی، بانگی هاتنەوەی یادەوەرییە ناخۆشەکان دووبارە دەکەینەوە.. هەڵپەڕینێك لە بری ئەوەی ببێتە فاکتەری قووڵکردنەوەی مانا جوانەکانی تەبایی، بووەتە کەرەستەیەكی بەهێز بۆ فراوانکردنی ڕووبەری ڕق و دووبەرکی و جودایی.. هەڵپەڕینێك لەبری جۆشدانەوەی بیری نیشتیمانی و نەتەوەیی، بووەتە کلیلێك بۆ کردنەوەی دەرگای تەفڕەقە و بڵاوکردنەوەی هەستی ناڕۆشنبیریی.
لەڕاستییدا هەڵپەڕینەکانی هەڵبژاردنی ئەوجارە، پەیامێکی نەخوازراوی چاوەڕواننەکراویان پێیە، چونکە پێشبینی ئەوەمان دەکرد، هەر هیچ نەبێت ئەوجارەیان نموونەیەکی شایستە بە قوربانییەکانی ئەو گەلە ستەمدیدەیە پێشکەش بکەین، وەلێ ئەوەی دەگوزەرێ، خەریکە لەدەست دەردەچێ!!.

إرسال تعليق