Ads (728x90)

زەبەلاحترین پرۆژەی سەردەم کۆتایی پێهات، کە بە گەورەترین دەستکەوتی  سەدەی 21 دەژمێردرێت، کە بریتییە لە بەستنەوەی شاری "نیویۆرك" ی ئەمریکا بە شاری "لەندەن" لە بەڕیتانیا، ئەوەش بە ڕێگەی تونێلێك کە دەکەوێتە ژێر ئۆقیانووسی "ئەتلەنتی".

زەبەلاحترین پرۆژەی سەدەی 21 بە وێنە ببینە
بەڵام ئەوەی سەیرە لە تونێلەکەدا ئەوەیە، کە بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەر نییە، بەڵکو لە کۆتایی هەردوولاکەدا تیلیسکۆبێکی شەش هاوێنەیی هەیە، لەناو تونێلەکەشدا هێڵێکی ئینتەرنێتی زۆر خێرا هەیە کە لەلایەن کۆمپانیایەکی ئیتاڵییەوە بەڕێوەدەبردرێت، ئەو هێڵەی ئینتەرنێت هەڵدەستێت بە گواستنەوەی وێنە لە "نیویۆرك" ەوە بۆ "لەندەن" و بە پێچەوانەشەوە.

زەبەلاحترین پرۆژەی سەدەی 21 بە وێنە ببینە
درێژی تونێلەکە (5560) کیلۆمەترە، کە لە شاری "لەندەن" لەلای تاوەری "بریدج" دەستپێدەکات، لە شاری "نیویۆرك" یش لەلای "برۆکلین بریدج" دەستپێدەکات.

شایەنی باسە ئێستا هاوڕێکان دەتوانن لە هەردوو شارەکەدا تەنها لە ڕێگەی ئاماژەکانەوە پەیوەندی بەیەکەوە بکەن، چونکە وێنەکە بەبێ دەنگ دەگوازرێتەوە، کە خەڵك بەو پەیوەندییە دەڵێن "پەیوەندی بێدەنگ".

إرسال تعليق