Ads (728x90)

بۆچی غاندی قوماشی دەپۆشی لە بری جلوبەرگ؟!
غاندی کەسایەتییەکی جیهانی بەناوبانگە، لەناو هەموو میللەتانی دونیا بە سیمبول و ڕێبەرێکی کەموێنەی گەلی هیندی ناسراوە، نەوە دوای نەوەش ئاشنای ڕابردووی پڕشنگداری دەبن.

بەڵام ڕەنگە ئەو پرسیارە لە زەینی زۆر کەسدا بێت، کە بۆچی غاندی "کە بە ڕەمزی هیندییەکان ناسراوە"، بە بەردەوامی قوماشی دەپۆشی لە بری پۆشاک و جلوبەرگی ئاسایی؟!.

بۆ زانینی هۆکار و نهێنییەکەی، دەڵێن: غاندی سەرکردایەتی هەڵمەتێکی کردووە بۆ بایکۆتکردنی بەرهەمەکانی بەڕیتانیا، بە تایبەت جلوبەرگ، چونکە غاندی باوەڕی وابوو، کە بەڕیتانیا هۆکاری سەرەکییە لە پشت هەژاری وڵاتەکەی و بەهێزکردنی داگیرکردنی هیند لەلایەن بەڕیتانییەوە.

لێرەوە غاندی دەستیکرد بە پۆشینی قوماش بۆ داپۆشینی جەستەی لەبری جلوبەرگ، بۆ ئەوەی ببێتە هاندانێك بۆ ڕۆڵەکانی وڵاتەکەی، کە بایکۆتی بەرهەمەکانی بەڕیتانیا بکەن.

إرسال تعليق