ساڵانێك پێش ئێستا، ئیمامی یەکێك لە مزگەوتەکان چووبووە شاری لەندەنی پایتەختی بەڕیتانیا، بۆ هاتوچۆ لە ماڵەوە بۆ شارەکەش بەردەوام سواری پاسێك دەبوو.
پاش چەند هەفتەیەك لە هاتنی بۆ لەندەن، لە کاتی هاتوچۆکردنیشی بە پاسەکە، زۆربەی جار لەگەڵ هەمان پاس و هەمان شۆفێری پاسەکە دەبوو.. جارێکیان کرێی پاسەکەی دا و دانیشت، لەناکاو بۆی دەرکەوت، کە شۆڤێرەکە 20 پێنس زیادەی لە کرێی ڕاستەقینەی خۆی، بۆ گەڕاندۆتەوە.
ئیمامەکە بیری کردەوە و بە خۆی وت: پێویستە لەسەرم بڕە زیادەکە بگەڕێنمەوە بۆ شۆفێرەکە، چونکە مافی منی بەسەرەوە نییەوە.. جارێکی تر بیری کردەوە و بە خۆی وت: ئەوە لە بیر بکە، چونکە بڕەکە کەمە و کەس بایەخی پێنادا، هەروەکو کۆمپانیای پاسەکان بڕە پارەیەکی زۆریان لە کرێی پاسەکان دەستدەکەوێت، بۆیە بەو 20 پێنسە هیچ شتێك کەم ناکات، کە وابێ ئەو بڕە پارەیە بۆ خۆم هەڵدەگرم و بە هەدیەی خودا دایدەنێم و خۆم بێدەنگ دەکەم!.
پاسەکە لەلای ئەو وێستگەیە وەستا کە ئیمامەکە لێی دادەبەزێت، بەڵام بەر لەوەی لە دەرگای پاسەکە داببەزێت، ساتێك وەستا و دەستی بۆ لای شۆفێرەکە درێژ کرد و 20 پێنسەکەی دایەوە شۆفێرەکە و پێیوت: فەرموو، بڕە پارەیەکی زیاتر لە مافی خۆمت پێداوم!!.
شۆفێرەکە بە زەردەخەنەوە 20 پێنسەکەی لێوەرگرت و پرسیاری لێکرد: تۆ ئیمامی تازەی ئەو ناوچەیە نیت؟!، من ماوەیەکە بیر لەوە دەکەمەوە بێمە مزگەوتەکەتان بۆ ئەوەی ئیسلام بناسم و لێی شارەزا بم!، من بە ئەنقەست بڕە پارە زیادەکەم پێدای بۆ ئەوەی بزانم هەڵوێست و هەڵسوکەوتت چۆن دەبێت؟!.
کاتێك ئیمامەکە لە پاسەکە هاتە خوارەوە، هەستیکرد بێهێزی لە لاقەکانیدایە و، نزیکبوو لە ترسی هەڵوێستەکە بکەوێتە خوارەوە!، بۆیە دەستی بە نزیکترین ستوون گرت بۆ ئەوەی پاڵی پێبدا و، تەماشایەکی ئاسمانی کرد و بە گریانەوە لە خودای گەورە پاڕایەوە: خودایە، نزیكبوو ئیسلام بە 20 پێنس بفرۆشم!!!.

إرسال تعليق