درێژترین ماوە، کە حیزبێکی سیاسی سەرکەوتووانە و دیموکراسییانە "بەبێ ساختەکاری" حوکمڕانی وڵاتەکەی کردبێت، پارتی لیبڕاڵی دیموکراسی یابانییە.
ماوەی حوکمڕانی ئەو حیزبە (54) ساڵ بووە، کە لە ساڵی (1955) ەوە تاوەکو ساڵی (2009) دەستەڵاتی بەدەستەوە بووە، بەڵام لە ساڵی (2009) لە هەڵبژاردنەکان تووشی دۆڕان هات و حوکمڕانی وڵاتی ڕادەستی ڕکابەرەکانی کرد.
بەڵام لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی (2012)ـدا، جارێکی تر سەرکەوتنی بەدەستهێنایەوە و دەستەڵاتی ئیدارەدانی وڵاتی بۆ خۆی گێڕایەوە.
جێگەی گوتنە، کە پسپۆڕ و شارەزایانی پارتی لیبڕاڵی دیموکراسی، بە سەرکەوتووترین لە مێژووی یابان دەژمێردرێن، چونکە لە پاش جەنگی جیهانی دووەم، بەرپرسیارییەتی سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی وڵاتیان لە ئەستۆدا بووە، کە سەرکەوتووانە سەرکردایەتی یابانیان کردووە بۆ پێشەنگبوون لەسەر ئاستە جیاوازەکان لە جیهاندا.

إرسال تعليق