ئەو پیاوە بەساڵاچووە ڕۆژانە دەچێتە خانەی بەساڵاچووان بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوسەرەکەی نان بخوات، سەرەڕای ئەوەی لە تەمەنی هەشتا ساڵی نزیکبووەتەوە!.
وێنەگرەکە پرسیاری لێکرد: هۆکاری ئەوە چییە، کە هاوسەرەکەت چۆتە خانەی بەساڵاچووان؟، ئەو وەڵامی دایەوە: هاوسەرەکەم ماوەیەکە تووشی نەخۆشی زەهایمەر (لاوازی زاکیرە) بووە و هیچ کەسێك ناناسێتەوە!.
وێنەگرەکە پرسیاری لێکردەوە: ئایا ئەگەر کەمێك لە وادەی خۆی دواکەوتیت، هاوسەرەکەت نیگەران نابێت؟، ئەو وەڵامی دایەوە: پێنج ساڵ دەبێت منیش ناناسێتەوە!.
وێنەگرەکە بە سەرسوڕمانەوە وتی: سەرەڕای ئەوەی ناتناسێتەوە، تۆ هەموو بەیانییەك دەچیتە لای بۆ ئەوەی نانی لەگەڵ بخۆیت؟!، پیاوەکە دەستی گرت و بە زەردەخەنەوە وەڵامی دایەوە: ئەو نازانێت من کێم، بەڵام من دەزانم ئەو کێیە!.
بەڵێ، وەفاداری ئەو بەو شێوەیە بەرجەستە دەکرێت، پەیمانی هاوسەرێتیش ئاوەها دەپارێزرێت، بێجگە لەوە، نیشاندانی دڵسۆزی بۆ هاوسەرەکەت بە هەر جۆرێکی تر کە کەمتر بێت لە هەڵوێستی هاوشێوە، هیچ گرنگییەکی ئەوتۆ نابەخشێت.

إرسال تعليق