Ads (728x90)

لە یەکێك لە گوندەکان لە هەرێمی "petchaboon" لە وڵاتی تایلەند، درەختێکی بەردار هەیە، کە بەرهەمەکەی شێوەی کچێك دەنوێنێت!.

خەڵکی گوندەکە ناوی "درەختی کچان" یان لەو درەختە ناوە، شێوەی بەرهەمەکەشیان بەلاوە سەیر نییە، چونکە باوەڕیان وایە، کە هۆکاری شێوەی بەرهەمی ئەو درەختە دەگەڕێتەوە بۆ چیڕۆکێکی ڕاستەقینەی کچێك، کە بە زوڵم و ناهەق لەو شوێنە کوژراوە کە درەختەکەی تێدا پێگەییووە.

بە گوێرەی گێڕانەوەکانی خەڵکی گوندەکە، پاش کوژرانی کچەکە بە ناهەق و بە زوڵم، دەرکەوت کچەکە بێتاوانە، بۆیە ئەوان باوەڕیان وایە کە ئەو درەختە و بەرهەمەکەشی کە لەو شوێنە ڕوواوە، شایەتیدەرە لەسەر پاکیزەیی و بێتاوانی کچەکە.

شایەنی باسە هەرێمی "petchaboon"، کە شوێنی درەختەکەیە، نزیکەی (500) کیلۆمەتر لە بانکۆك" ی پایتەختی تایلەندەوە دوورە.

بۆ بینینی ڤیدیۆی ئەو درەختە، کلیك لێرە بکە.

إرسال تعليق