Ads (728x90)

ڤان پێرسی ستایشی پێغەمبەر "دخ" دەکات
لە وتەیەکییدا، کە ئەوڕۆ لە چەندین پێگەی ئەلیکتڕۆنی بڵاوکرایەوە، "ڕۆبن ڤان پێرسی" یاریزانی ئاستبەرزی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی "مانچستەر یونایتد" ڕایگەیاندووە، پێغەمبەری خۆشەویست حەزرەتی موحەممەد "دخ" گەورەترین دروستکراوی خودایە و، من ئیماندار و موسڵمانم.

بەو دووپاتکردنەوەیەی "ڕۆبن ڤان پێرسی" لەسەر ناسنامەی موسڵمانێتی خۆی، ئەو گومانانە ڕەواندەوە، کە لەسەر موسڵمانبوونی ئەو دروستدەکران و، ئەوەشی سەلماند، کە نازناو و بەناوبانگبوون لەو ئاستەدا نین مرۆڤ لە جیهانی ئیمانی و پەیوەستبوون بە پەروەردگارەکەی دایببڕێت.

دایکی "ڤان پێرسی" مامۆستایە، باوکیشی هونەرمەندە، لە شاری "ڕۆتردام" ی هۆڵەندی پەروەردە بووە، کە چڕی دانیشتووان تێیدا لە ئاستێکی بەرزدایە، بەهۆی کێشەکانیشی لە خوێندندا، چەندینجار لە خوێندنگا دەرکراوە، جیابوونەوەی دایك و باوکیشی لە یەکتری، کاریگەری گەورەی لەسەر ژیانی دروستکردووە و ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر گەورەی کردووەتەوە، بەڵام وەکو خۆی چەندینجار دووپاتی لێکردووەتەوە، هاوسەرە موسڵمانەکەی هاندەر و پشتیوانی بووە لە تێپەڕاندنی سەختترین وێستگەکانی ژیانی.

"ڤان پێرسی" موسڵمان و خێزاندارە، هاوسەرەکەی هۆڵەندییەکی لە ئەسڵ مەغریبییە و ناوی "بوشرا ئەلبالییە"، بەرهەمی هاوسەرێتییەکەشیان کوڕێکە کە لە (16/11/2007) لەدایکبووە، ئێستا "ڤان پێرسی" و خێزانەکەی لە ناوچەی "هامبستیید" لە باکوری "لەندەن" ژیان بەسەر دەبات.

وەرزی ڕابردوو "ڤان پێرسی" لە یانەی "ئەرسناڵ" پەیوەندی بە ڕیزەکانی یانەی "مانچستەر یونایتد" ەوە کرد، ڕۆڵێکی گەورەشی بینی لە یارمەتیدانی یانەکەی لە بەدەستهێنانی نازناوی پرێمەرلیگ لە وەرزی ڕابردوو.

بۆ ئەوەی زیاتر دڵنیابن لە موسڵمانبوونی "ڤان پێرسی"، کلیك لەسەر ئەو لینکەی خوارەوە بکەن:

http://ar.wikipedia.org/wiki/روبين_فان_بيرسي

إرسال تعليق