پیاوێکی هیندی تەمەن (32) ساڵ کە ناوی "لەتیف خەتانا" یە، نازناوی "پیاوە بێ دەموچاوەکە" ی هەیە، ئەوەش بەهۆی ئەو چینە گۆشتانەی لەسەر ڕووخساریدا کەڵەکە بوونە، کە لە ئەنجامی ناتەواوی پێستییەوە دووچاری بووە و نەیتوانیوە چارەسەری بکات.
بەودواییانە خودای گەورە کیژۆڵەیەکی قەشەنگی پێبەخشی، لە چانسی ئەویش، منداڵەکە بە تەندروستی تەواو لەدایکبووە و تووشی ئەو نەخۆشییەی باوکی نەبووە!.
"لەتیف خەتانا" چەندین ساڵی تەمەنی لە گەڕان بە دوای ئافرەتێك سەرفکردووە تاوەکو ڕازی بێت مێردی پێبکات، تاسەرەنجام لە ساڵی (2008) هاوسەرێکی بەناوی "سەلیمە" بۆ خۆی دۆزییەوە و ژیانێکی هاوبەشیان بۆ خۆیان دروستکرد، بەڵام هاوسەرەکەشی "هاوشێوەی خۆی" گرفتاری پەککەوتەییە، چونکە خاوەنی تەنها یەك پێیە!.
لەتیف و سەلیمە هەردووکیان لە هەرێمی "جامۆ و کشمیر" ژیان بەسەر دەبەن، بەڵام بەو بەخششەی خودای گەورە زۆر کامەرانن، چونکە کیژۆڵە جوانەکەیان کە ناویان لێناوە "ئولفەت" نەخۆشییەکەی باوکی نەگرتووە، ئەوان ئارەزووی منداڵی زیاتر دەکەن بەڵام لە ئێستادا نا، چونکە خراپی باری مادی و گوزەرانیان ڕێگرە لە بەردەم وەدیهاتنی ئەو ئارەزووەیان.
بەڕێزان بڕوانن و تێبفکرن کە خودای گەورە میهرەبانییەکەی چەندە لەڕادەبەدەرە، ئەو هەر خۆی دەزانێت ئەگەر ناتەواوی لە مەخلوقێکیدا هەبوو چۆن و بە چ بەخششێکی گەورە قەرەبووی دەکاتەوە، شوکور بۆ تۆ خودایە، شوکرانەبژێری بەردەوامی تۆین خودایە، تکامان وایە لە میهرەبانی خۆت بێبەشمان نەکەی.

إرسال تعليق