Ads (728x90)

مێزەری مەلایەکە!
کەسێك بەڵگەنامەیەکی نوسراوی بە زمانێکی نەزانراو بە میرات بۆ بەجێمابۆوە.. ئەو کەسە بەردەوام بە دوای یەکێکدا دەگەڕا کە بتوابێت بەڵگەنامەکەی بۆ بخوێنێتەوە.

جارێکیان چاویکەوت بە پیاوێکی بە تەمەنی سەنگین و ڕێزدار کە مێزەرێکی سپی بێگەردی لەسەر سەر بوو، مێزەرەکەی سەری وایکردبوو وەکو زانایەكی ئایینی (مەلا) دەربکەوێت.

بۆیە پیاوە سەر بە مێزەرەکەی وەستاند و پێیوت: گەورە و بەڕێزم، بۆ خاتری خودا، ئەگەر ئەوەی لەناو ئەو بەڵگەنامەیەدایە بۆم نەخوێنیتەوە؟!.

پیاوە بە تەمەنە سەر بە مێزەرەکە بە وردی تەماشایەکی بەڵگەنامەکەی کرد، ئینجا پێیوت: بەداخەوە، ناتوانم بیخوێنمەوە، چونکە ئەو زمانە نازانم کە بەڵگەنامەکەی پێ نووسراوە!.

پیاوەکە بە سەرسوڕمانەوە پێیوت: ئەی چۆن ئەو مێزەرەت پۆشیووە و ناتوانی ئەو بەڵگەنامەیە بخوێنیتەوە؟!.

پیاوە بە تەمەنە سەر بە مێزەرەکە وەڵامی دایەوە: ئەگەر کارەکە بە مێزەر بێت، فەرموو برام با مێزەرەکە دیاری بێت بۆ تۆ!!، بیپۆشە و خۆت بەڵگەنامەکە بخوێنەوە!!.

بەڕێزان و هاوڕێیان، ئەوەی فێری دەبین لەو چیرۆکەدا ئەوەیە، ئەگەر تۆ یەکێکی لەوانەی بە ڕوواڵەتی خەڵك فریوو بدرێی، خۆت لەو ڕوواڵەتەدا ببینەوە کە ئەوان فریوو بدا، ئایا ئەو ڕوواڵەتە هیچی لە کەسایەتی و پێگەی تۆ گۆڕی؟!!

إرسال تعليق