هاوڕێیەکی پێغەمبەری خۆشەویست (دخ) هاتە مەجلیسەکەی، حەزرەت ئاماژەیەکی بۆ کرد و بە هاوڕێیانی فەرموو: ئەوە لە ئەهلی بەهەشتە.. چەند جارێك ئەوە دووبارە بوویەوە.
هاوڕێیان تووشی سەرسوڕمانی بوون!، تۆ بڵێی ئەو کارە چی بێت کە ئەو هاوڕێیە کردبێتی و بەهۆیەوە بووبێتە بەهشتی کە ئێمە ئەنجاممان نەدابێ؟!.
یەکێکیان بڕیاریدا هۆکاری ئەوە بزانێت، بۆیە بە تەواوەتی خۆی لێ نزیک کردەوە.. ئەو بۆ هەر شوێنێك ڕۆیشتبا، ئەویش لەگەڵی دەڕۆیشت، بۆ هەموو شوێنێك هاوڕێیەتی دەکرد بۆ ئەوەی بزانێت ئەوە چ کارێکە دەیکا بۆ ئەوەی ئەویش بیکا، تا وایلێهات دەچووە ماڵیشیان، تەنانەت شەویش لە تەنیشت ئەو دەنووست، لێرە کارەکەی بۆ ئاشکرا بوو کە هاوڕێیەکەی بەهۆیەوە بووەتە یەکێك لە ئەهلی بەهەشت.
ئەو هاوڕێیە هەموو شەوێك پێش خەوتن دەیوت: اللهم إني عفوت عن من ظلمني فاعفو عني، واتە: خودایە، من لەوانە خۆش بووم کە ستەمیان لێکردووم، تۆش لە من خۆش بە.
بەڵێ، ئەو هاوڕێیە تۆزقاڵێك ڕقی بەرامبەر هیچ کەسێك لە دڵی خۆی هەڵنەدەگرت، بۆیە لە پاداشتی ئەوەدا، خوای گەورە ڕێزی لێنا و کردیە یەکێك لە ئەهلی بەهەشت.

إرسال تعليق