Ads (728x90)

چۆن دەبێ، ئەگەر خوا بۆمان بڕوانێ؟!
دەگێڕنەوە، پیاوچاکێك بە منداڵەکانی وت: دەمەوێت بچمە حەج.. منداڵەکان دەستیانکردە گریان و وتیان: ڕادەستی کێمان دەکەیت؟!، کچێکی ئاقڵی پیاوچاکەکە "کە خوای گەورە نیعمەتی باوەڕییەکی بەهێزی پێبەخشیبوو" وتی: لێیگەڕێن با بچێت.

پیاوچاکەکە بەرەو حەج ڕۆیشت، برسییەتی ڕووی تێکردن، بۆیە دەستیانکرد بە سەرزەنشتکردنی کچەکە، کچەکە وتی: خودایە، لەناو خوشك و براکانم ڕیسوام مەکە.

گەورەی وڵات بەلایاندا تێپەڕی و بە سەربازەکانی وت: داوای هەندێك ئاوم بۆ بکەن لەو ماڵە، ماڵی پیاوچاکەکە کۆزەیەکی ئاوی ساردیان بۆ برد، خوای گەورەش تامی شیرینی کردە ناو کۆزەکە.. گەورەی وڵات کە ئاوەکەی خواردەوە وتی: ئەمە ماڵی کێیە؟، وتیان ماڵی فڵانە کەسەیە، ئەویش کۆزەیەكی پڕ لە زێڕی بۆ فڕێدان و وتی: هەر کەسێك منی خۆشدەوێت، با وەکو من بکات، سەربازەکانیش ئەوەی پێیان بوو لە زێڕ و پوول، کردیانە ناو کۆزەکە بۆیان!!.

کچەکە دەستیکردە گریان، دایکی پێیوت: کچەکەم بۆچی دەگری؟!، ئەوە نییە خودا دەرگای خێری بۆ کردینەوە؟!.. کچەکە وتی: بەندەیەکی خودا تەماشایەکی کردین دەوڵەمەند بووین، ئەی چۆن دەبێت، ئەگەر خوا بۆمان بڕوانێ؟!.

إرسال تعليق