نزیکبوونەوە لە کۆشکی پادشایان و فەرمانڕەوایان قەدەغەیە، چونکە لە دەروازەکانیان نووسراوە: (نزیکبوونەوە و وێنەگرتن قەدەغەیە)!، بەڵام داخی گرانمان، کە موسڵمانانێك سڵ لەو ڕیسواییە ناکەنەوە و ئامادە نین دەستبەرداری سەردانەواندنێکی پڕ ئابڕووبەرانە بن بۆ ئەم و ئەوێکی ئەوتۆ، کە هێندە لە نزمییدان لەلای پەروەردگار، هەرگیز شایستە بەوە نین بەرز نیشانبدرێن!.
تەنها پادشای پادشایان نەبێت، چونکە نزیکبوونەوە لەو بە هیچ شێوەیەك قەدەغە نەکراوە، بەڵکو نزیکبوونەوەکە زۆر زۆر ئاسانە و بە کردەوەیەکی زۆر سانا دەستەبەر دەبێت، ئەوەتا پەروەردگاری دەستباڵا بە بەندەکانی خۆی دەڵێت: (وَاسْجُدْ وَاقْتَرِبْ)، واتە: سوجدەیەك ببە و نزیك ببەوە!!، ئەوجا تۆ بڵێی سوجدە بردن هێندە گران بێت، تاوەکو لە خودای خۆمان نزیکمان نەکاتەوە؟!.
ئێستا زۆر ڕوونە، کە پەروەردگاری گەورەیە، کە پادشای پادشایانە، شکۆی پادشایەتی هەر شایستەیە بە زاتی ئەوە، بۆیە سەردانەواندن بێجگە بۆ ئەو، نزیکبوونەوەیە (ئەگەر ڕێگە بدرێ) لەهەر پادشایەکی دونیایی، کە ئەوەش یەکسانە بە دوورکەوتنەوە لە دەرفەتی بەدەستهێنانی شکۆمەندیی ڕاستەقینە، کە خۆی لە سەرفرازبوونی هەردوو دونیادا دەبینێتەوە.

إرسال تعليق