Ads (728x90)

بیست ساڵە بە دوای تۆدا دەگەڕێم
لە ساڵی(1920)، سەندیکای پزیشکان لە بەڕیتانیا ئاهەنگێکی بۆ دەرچوونی پۆلێك لە پزیشکە تازەکان سازکرد، کە تێیدا سەرکوەزیرانی ئەو کاتەی بەڕیتانیا (لوید جۆرج) ئامادەدیبوو.

نەقیبی سەندیکای پزیشکان هەڵسا بە پێشکەشکردنی ئامۆژگاری بۆ پزیشکە تازەکان، لە میانیشیدا ئەو بەسەرهاتەی بۆ گێرانەوە:

لە نیوەشەوێکدا، کە ڕەشەبا و زریانێکی بەهێز هەڵیکردبوو، پیرەژنێك لە دەرگای ماڵەوەمانی دا و پێیوتم: دکتۆر، کوڕەکەم زۆر نەخۆشە، باری تەندروستی زۆر ترسناکە، تکات لێدەکەم شتێکی بۆ بکە و ڕزگاری بکە.. منیش گوێم نەدایە سەرما و بارانی توند و زریان و ڕەشەبا بەهێزەکە، ماڵی پیرەژنەکەش لە دەوروبەری لەندەن بوو، دوای ماندووبوونێکی زۆر بە ئەستەم گەیشتینە ماڵیان، بینیم لە ژوورێکی بچووك دەژین و منداڵەکەش لە گۆشەیەکی ژوورەکەدا ناڵەی دێ و ئازارێکی توندی هەیە.

پاش ئەوەی ئەرکەکانی خۆم بەرامبەر منداڵەکە بەجێهێنا، پیرەژنەکە کیسێکی بچووکی دامێ کە هەندێك پارەی تێدا بوو، من ڕەتمکردەوە وەریبگرم و بە لەسەرخۆیی کیسەکەم دایەوە دەستی و داوای لێبوردنم لێکرد لە وەرنەگرتنی پاداشتی کارەکەم، ئیدی بەردەوام سەردانی منداڵەکەم دەکرد تاوەکو بە تەواوەتی چاکبووەوە.

نەقیبی سەندیکای پزیشکان درێژەیدا بە پێشکەشکردنی ئامۆژگارییەکان و دەیوت: ئەوەیە پیشەی پزیشك و پزیشکایەتی، کە نزیکترین پیشەیە لە میهرەبانی، بەڵکو نزیکترینیانە لە خودای گەورە.

هێشتا نەقیبی سەندیکای پزیشکان قسەکانی تەواو نەکردبوو، لەناکاو سەرەکوەزیران بازیدا بەسەر کورسییەکەی و چووە سەر سەکۆی وتاردانەکە وتی: ڕێگەم بدە گەورەم نەقیبی سەندیکای پزیشکان کە دەستت ماچ بکەم!، لەوەتەی بیست ساڵە من بەدوای تۆدا دەگەڕێم!، من ئەو منداڵەم کە ئێستا لە قسەکاندا باست کرد، با ئێستا دایکم ئاسوودە و دڵخۆش بێ، چونکە تاکە وەسیەتی ئەوە بوو بتدۆزمەوە و پاداشتی ئەو چاکەیەت بدەمەوە کە لە کاتی هەژاریماندا لەگەڵ ئێمەت کرد!.

إرسال تعليق