کوڕە گەنجێك بە بەردەم پیاوێکی هەژار (سواڵکەر) تێدەپەڕێت، بەزەیی پێیدادێتەوە و لەلای ڕادەوەستێت تاوەکو یارمەتی بدات، بەڵام کە دەستی دەباتە باخەڵی، دەبینێت جزدانەکەی لە ماڵەوە لە بیر چووە!، بۆیە داوای لێبوردنی لێدەکات و پێیدەڵێت: داوای لێبوردن دەکەم باوکە!!، پارەم لە ماڵەوە لە بیر چووە، بەڵام ئینشاڵا کە گەڕامەوە، پارە لەگەڵ خۆم دێنم و هاوکارییەکت دەکەم.
پیاوە هەژارەکە وەڵامی دایەوە و پێیوت: تۆ لێم ببورە کوڕەکەم، تۆ زۆر لەوە زیاترت پێبەخشیووم لەوەی کە خەڵك پێیان بەخشیووم!!.
گەنجەکە تووشی سەرسوڕمان دەبێت و دەڵێت، باوکە، تا ئێستا من هیچم پێنەبەخشیووی!!.. پیاوە هەژارەکە وەڵامی دایەوە و پێیوت: کاتێك داوای لێبووردنت لێکردم، پێتوتم باوکە، من هەرگیز گوێبیستی ئەو وشەیە نەبوومە لە هیچ کەسێك، ئەو وشەیە گرانبەهاترین شتە لەلای من!.
خودایە، شارەزامان بکە، کە بەهای هەر وشەیەك بزانین کە دەریدەبڕین.

إرسال تعليق