زۆرجار کۆمپیۆتەرەکانمان تووشی بێتاقەتی و بێزاریمان دەکەن بەهۆی کارکردنیان بە شێوەیەکی خاو، هەندێکجاریش هێندە نیگەران دەبین بەدیار خاوی کارکردنی کۆمپیۆتەرەکانمان، ناچارین پەنا ببەینە بەر داخستنیان و دەستهەڵگرتن لە تەواوکردنی کارەکانمان.
جا بۆ دەرچوون لەو گرفتە و خێراکردنی کارکردنی کۆمپیۆتەرەکانمان، بە چەند هەنگاوێك دەتوانین لەو حاڵەتە ناخۆشە دەربازمان ببێت، تەنانەت جێبەجێکردنی ئەو کردارە زۆر ئاسانە و کاتێکی زۆر ناخایەنێت، بەڵکو لە ماوەی تەنها دوو خولەکدا ئەوەمان بۆ جێبەجێ دەکرێت:
جا بۆ دەرچوون لەو گرفتە و خێراکردنی کارکردنی کۆمپیۆتەرەکانمان، بە چەند هەنگاوێك دەتوانین لەو حاڵەتە ناخۆشە دەربازمان ببێت، تەنانەت جێبەجێکردنی ئەو کردارە زۆر ئاسانە و کاتێکی زۆر ناخایەنێت، بەڵکو لە ماوەی تەنها دوو خولەکدا ئەوەمان بۆ جێبەجێ دەکرێت:
- بڕۆ سەر (run)، لەوێ وشەی (dllcache) بنووسە و کلیك لەسەر (ok) بکە، دەبینی هەزاران فایل هەن، هەموویان ڕەش بکەوە و هیچ مەترسە، چونکە ئەوانە پاشماوەی ویندۆزن، ئینجا پەڕەکە دابخە.
- بڕۆ سەر (run)، لەوێ وشەی (recent) بنووسە و کلیك لەسەر (ok) بکە، دەبینی چەندین فایلی کەڵەکەبوو هەن، هەموویان ڕەش بکەوە و هیچ مەترسە، چونکە ئەوانە پاشماوەی ویندۆزن، ئینجا پەڕەکە دابخە.
- بڕۆ سەر (run)، لەوێ وشەی (prefetch) بنووسە و کلیك لەسەر (ok) بکە، دەبینی چەندین فایلی کەڵەکەبوو هەن، هەموویان ڕەش بکەوە و هیچ مەترسە، چونکە ئەوانە پاشماوەی ویندۆزن، ئینجا پەڕەکە دابخە.
- بڕۆ سەر (run)، لەوێ وشەی (temp) بنووسە و کلیك لەسەر (ok) بکە، دەبینی چەندین فایلی کەڵەکەبوو هەن، هەموویان ڕەش بکەوە و هیچ مەترسە، چونکە ئەوانە پاشماوەی ویندۆزن، ئینجا پەڕەکە دابخە.
- بڕۆ سەر (run)، لەوێ وشەی (%temp% ) بنووسە و کلیك لەسەر (ok) بکە، چەندین فایلی کەڵەکەبوو هەن، هەموویان ڕەش بکەوە و هیچ مەترسە، چونکە ئەوانە پاشماوەی ویندۆزن، ئینجا پەڕەکە دابخە.
إرسال تعليق