په‌نا به پاڵپشتی په‌روه‌ردگاری گه‌وره و، له سایه‌ی سه‌قامگیریی و به‌رقه‌راری باری ئاسایش و ده‌سته‌به‌ری پێداویستییه بنچینه‌ییه‌كانی پرۆسه‌ی فێكردن و په‌روه‌رده، ساڵان ئاسا ده‌رگای قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ڕووی قوتابیان واڵا ده‌كرێت و زه‌نگی ده‌سپێكی وه‌رزێكی نوێی خوێندن لێده‌درێت، كه وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك وایه بۆ ده‌ستپێك یان درێژه‌پێدانی قۆناغه‌كانی خوێندن.
لێره‌دا به گرنگی ده‌بینم، كه هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر خاڵێكی زۆر گرنگ بكه‌ین، كه ئه‌ویش ئاشنابوونی پۆلێكی دیكه‌یه له منداڵه چاوگه‌شه‌كانی كوردستان به پرۆسه و كاروانی خوێندن، کە هه‌ستده‌كه‌ین سه‌ره‌تایه‌كه تۆزێك ئه‌سته‌م و ئاڵۆز ده‌بێت به لایانه‌وه، وه‌كو چۆن ئێمه‌ش به‌و وێستگه‌یه تێپه‌ڕیووین و هه‌مان حاڵه‌تمان به سه‌ردا هاتووه، چونكه هیچ ئه‌زموون و پێشینه‌یه‌كییان له سه‌ر ئه‌و جیهانه نوێیه نییه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له منداڵان یاخیبوون ده‌یانگرێ و له چوونه قوتابخانه ڕاده‌كه‌ن، بۆیه زۆر گرنگه دایك و باوك ڕیخۆشكه‌ربن بۆ ناردنی منداڵه‌كانییان بۆ باخچه‌ی ساوایان بۆ مەبەستی سووككردن و ئاسانكردنی قۆناغه‌كانی قوتابخانه بۆیان و، هانده‌ریان بن و، به مامه‌ڵه و ئامۆژگاری هێمنانه مێشكی منداڵه‌كانییان گۆش بكه‌ن و، به ده‌روون و ووره‌یه‌كی پته‌وه‌وه بیانخه‌نه به‌ر خوێندن، چونكه بێجگە لەوە، هه‌ر فشار و ڕێگاچاره‌یه‌كی توندی دیكه‌ی وه‌كو هه‌ڕه‌شه و لێدان و هتد...، یه‌كسانه به سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ئاسۆیه‌كی تاریك و ته‌مومژاویی بۆ ڕۆڵه‌كانییان و، ئۆباڵی دواكه‌وتوویی و دۆڕاندنی ئه‌و گره‌وه چاره‌نووسساز و یه‌كلاییكه‌ره‌وه له ئایینده‌ی ئه‌وان، له ئه‌ستۆی دایك و باوكه‌كه دایه.
ئاست و لێهاتووی منداڵ له به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی قوتابخانه، ئاوێنه و پێودانگه بۆ باره ته‌ندروستییه‌كه‌ی، چونكه زۆر كێشه‌ی ته‌ندروستی و ده‌روونی منداڵ هه‌یه، كه دایك و باوك نایانزانن تاوه‌كو ده‌نێردرێنه قوتابخانه، كه له‌وێدا ده‌رده‌كه‌ون و ئاشكرا ده‌بن، له نموونه‌ی كێشه‌كانی بیستن و بینین و قسه‌كردن و تێگه‌یشتن و هتد...، كه هه‌ر یه‌ك له‌م كێشانه، له كاتی دواكه‌وتنی منداڵ و خراپی ئاسته زانستییه‌كه‌ی به دیار ده‌كه‌ون و ده‌بێته ئاماژه‌یه‌كی به‌هێز بۆ پێویستی منداڵه‌كه به پشكنینی پزیشكی و پێشكه‌شكردنی چاودێری وورد له كاتێكی زووی ته‌مه‌نییدا.
بۆیه خۆی له خۆیدا مانا و ده‌لاله‌تی قوتابخانه كورت نابێته‌وه به ته‌نها له سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن، به‌ڵكو ڕه‌هه‌نده‌كانی درێژ ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌زموونگه‌لێكی پێویست و بنچینه‌یی له ژیانی قوتابیاندا و، له‌وێدا و له سه‌رتا و ته‌مه‌نێكی زوودا، دایك و باوك و خێزان به كێشه و گرفته ده‌روونی و ته‌ندرووستی و كۆمه‌ڵایه‌تیییه‌كانی منداڵه‌كانییان ڕاده‌گه‌نه‌وه و له داهاتووی تاریك ڕزگاریان ده‌كه‌ن.
بۆیه ئه‌گه‌ر پێش چوونه قوتابخانه كێشه‌كانی منداڵ هه‌ستیان پێنه‌ده‌كرا، ئه‌وا دوای چوونه قوتابخانه و تێپه‌ڕینی ماوه‌یه‌ك له پرۆسه‌ی خوێندن، ئه‌و گرفتانه ئاشكرا ده‌بن، لێره‌شدا ڕۆڵی سەرەکی و هەرە گرنگی مامۆستایان ده‌رده‌كه‌وێت له هه‌ماهه‌نگیكردن له گه‌ڵ دایك و باوكاندا و، زۆر گرنگه مامۆستاكان جگه له ئه‌ركی مامۆستایه‌تی، وه‌كو چاو‌دێر و پزیشك و ده‌روونناس و توێژه‌ر بن بۆ قوتابییه تازه‌كان و، هه‌موو جۆره به‌ربه‌ستێكییان له به‌رده‌مدا لاببه‌ن و، ژینگه و كه‌شوهه‌وای قوتابخانه به شێوه‌یه‌كی وه‌ها بڕه‌خسێنن، كه وه‌ك فاكته‌رێكی گه‌وره بێت له چاره‌سه‌ركردن و ئاماده‌كرنییان و ڕه‌واندنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه ناخۆشه‌كان به سه‌ریانه‌وه.
بۆیه زۆر گرنگه له ڕوانگه‌ی ئه‌و ڕاستییانه‌وه، بایه‌خێكی تایبه‌ت به قوتابیه تازه‌كان بدرێت و، حسابێكی جیاوازیان بۆ بكرێت و، له سه‌ره‌تای ئه‌و ڕه‌وڕه‌وه گرنگه‌ی ژیانییان به په‌روه‌رده‌یه‌كی گه‌وره‌وه ڕابهێنرێن و، له پرۆسه‌ی پێگه‌یاندنیاندا، تۆوی ژیریی له كه‌سایه‌تییه‌كه‌یان بچێندرێت.

إرسال تعليق