Ads (728x90)

بە هەموو پێوەرەکان، گرێبەستی تازە یاریزانەکەی یانەی شاهانە "ئیسکۆ" بە گرنگترین و سەرکەوتووترین گرێبەستی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان دەژمێردرێت، چونکە لە ماوەیەکی زۆر کورتدا، توانی بە لێهاتووی خۆی بگونجێنێت و جێپەنجەیەکی دیار لەسەر یاریگا و لە ڕیزەکانی یانەی ڕیال مەدرید دابنێت، تەنانەت لە پلانەکانی "ئەنشیلۆتی" ڕاهێنەردا، بووەتە یەکێك لە کۆڵەگە سەرەکییەکان کە هەمیشە پشتی پێدەبەستێت.

بەهرەمەندییەکەی "ئیسکۆ" لەگەڵ ڕیال درەوشاوەترە
لە یاری ئەمڕۆی یانەی ڕیال مەدرید لەگەڵ یانەی ئەتلەتیك بیلباو، "ئیسکۆ" دوو گۆڵی لە کۆی سێ گۆڵی سەرکەوتنی یانەکەی تۆمار کرد، بەوەش ناوبراو لە سێ یارییدا سێ گۆڵی تۆمار کردووە، کەواتە ئێستا بێجگە لە ئەرکەکانی تری لەناو یاریگادا، ڕۆڵی گۆڵکاریش دەبینێت.

بەهرەمەندییەکەی "ئیسکۆ" لەگەڵ ڕیال درەوشاوەترە
پێشووتر "ئیسکۆ" لە ڕیزەکانی یانەی ڤالانسیا هیچ گۆڵێکی تۆمار نەکردووە، وەرزی ڕابردووش لەگەڵ یانەی مەلەگا تەنها پێنج گۆڵی تۆمار کردووە، ئێستا "ئیسکۆ" دەستی لە ڕۆناڵدۆ و بنزیمەش سەندووە و ڕابەرایەتی یانەی شاهانە دەکات لە بەدەستهێنانی سەرکەوتنەکاندا، بۆیە ئاشکرا و ڕوونە کە بەهرەمەندییەکەی "ئیسکۆ" لەگەڵ ڕیال درەوشاوەترە.

إرسال تعليق