Ads (728x90)

ڤیدیۆ: کۆنترین گرتە ڤیدیۆی مەککەی پیرۆز
چالاکوانان لە پێگە کۆمەڵایەتییەکان کۆنترین گرتە ڤیدیۆی مەککەی پیرۆزیان بڵاوکردۆتەوە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1885و، لەلایەن تەلەفزیۆنی CNN ئەمریکی ئەرشیف کراوە.

بڵاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە لە کاتێکدایە کە گۆڕانکاری گەورە بەسەر تەواوی لایەنەکانی ئەو شوێنە پیرۆزەدا هاتووە، بەراورکردنی ئەو دوو دیمەنە کۆن و تازەیەش تا ڕادەیەك مرۆڤ دەخاتە بەردەم ڕامانێکی قوڵەوە.

شایەنی باسە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی نوێی حەج، ئارەزووی موسڵمانان بۆ زیارەتی ئەو شوێنە پیرۆزە زیاتر دەبێت و بە تامەزرۆییەوە خۆیان بۆ بەجێهێنانی ئەو ئەرکە ئایینیە پیرۆزە ساز و ئامادە دەکەن.

بۆ بینینی پارچە ڤیدیۆی دەگمەنترین وێنەی مەککەی پیرۆز، کلیك لێرە بکە.

إرسال تعليق