Ads (728x90)

هاوڕێ ڕاستەقینەکان..
لە ڕۆژگاری ئێستاماندا، هاوڕێیەتیش کەوتۆتە بەر شەپۆڵی شتە مادییەکان!، ئەوە هاوڕێیەتییە ڕاستەقینەکەیە کە گیرۆدەیەی بەرژەوەندیخوازییە!، لە کاتێکدا و لە بنچینەشدا وابووە، کە بەرژەوەندییەکان هەرچەند گەورە و گرانبەهاش بن، بەڵام لە بەردەم هاوڕێیەتی ڕاستەقینەدا خۆیان ناگرن و تێدەچن.

لەوەش ناخۆشتر ئەوەیە، کە هاوڕێیەتی ڕاستەقینە لەناو گێژاوێکی سەختتردا دەگوزەرێت، کاتێك بەرگی هاوڕێیەتییەکی درۆیینەی بە بەرداکراوە و، هاوڕێیەتی ڕاستەقینە کراوەتە کەرەستەیەکی ئاسان بۆ ڕەواییەتییدان بە درۆ و چەسپاندنی پرەنسیپەکانی درۆ لە دونیای جوانی بەها درەوشاوەکاندا!.


بۆیە ڕاستییەکی ئێکجار تاڵە، کە دانبنێین بەوەی، حەیف کەسانێكی ساویلکە هەن، لە پشت ئەو بەها جوانەوە کە هاوڕێیەتی ڕاستەقینەیە، بەدوای بەدەستهێنانی مەرامە ناشرینەکانەوەن، کە لەوەشدا، بێجگە لە ڕماندنی دیواری متمانەی ئێمەمانان بە باوەڕکردن بە بوونی هاوڕێیەتییەکی ڕاستەقینە، ڕەواج بە دیوە بۆگەنەکەی تری هاوڕێیەتیش دەدەن!، بەڵام وێڕای ئەو ڕاستییانەی سەرەوەش، دەتوانین هاوڕێی ڕاستەقینە بە سێ خەسڵەت بناسینەوە و دەستمان بکەون:

  1. دەستدەکەوتنی هاوڕێی ڕاستەقینە زۆر زۆر زەحمەتە.
  2. دەستبەرداربوونی هاوڕێی ڕاستەقینە زۆر زۆر زەحمەتە.
  3. لەبیرکردنی هاوڕێی ڕاستەقینە مەحاڵە.

إرسال تعليق