Ads (728x90)

بۆچی پزیشکەکان جگەرە دەکێشن؟!
بابەتەکە ئەوە نییە ئەوان پزیشکن و بوونەتە جگەرەکێش، بەڵکو پرسیارەکە ئەوەیە، ئەوان لە کەیەوە دەستیانکردووە بە جگەرەکێشان؟؟!.

چونکە مرۆڤ لە گچکەییەوە دەستدەکات بە جگەرەکێشان، واتە پێس ئەوەی پزیشك ببێتە پزیشك، واشبووە کە مرۆڤ لە قۆناغی هەرزەکارییەوە دەستیکردووە بە جگەرەکێشان، ئینجا لە قۆناغەکانی خوێندندا دەچێتە کۆلیژی پزیشکی و پاشانیش دەبێتە پزیشکێکی جگەرەکێش.

هەندێك حاڵەتیش هەن دووپات لەوە دەکەنەوە، کە هەندێك لە خوێندکارانی کۆلیژی پزیشکی لە ساڵانی خوێندنیاندا لە ژێر فشارێکی دەروونی گەورەدا دەژین، کە وایان لێدەکات ببنە جگەرەکێش، بەڵام ئەوە پێش ئەوەی هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن وەکو پزیشك.

پڕۆگرامێکی "چات"ـی ئەمریکیش هەیە، کە چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژمارەیەك پزیشکی جگەرەکێش کردووە، کە ڕێژەی (90%)ـيان پێش ئەوەی ببنە پزیشك و مومارەسەی پیشەی پزیشکایەتی بکەن، جگەرەکێش بوونە، بەوەش دەگەینە ئەو دەرەنجامەی، کە پزیشکەکان وەکو هەر مرۆڤێکی ئاسایی بوونەتە جگەرەکێش، نەوەکو وەك پزیشك.

إرسال تعليق