Ads (728x90)

بەهای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ڕۆنالدۆ ملیارێك یۆرۆیە
“خۆرخێ میندیز” بریکاری کارەکانی هاونیشتیمانەکەی “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ”، دووپات لەوە دەکاتەوە کە دەرفەتی گەڕانەوەی “کاتیۆشای مادێرا” بۆ ڕیزەکانی یانەی پێشووی مانچستەر یونایتدی ئیگلیزی، بە نیمچە مەحاڵ دەژمێردرێت.

“خۆرخێ میندیز”، کە بە “ئیمپراتۆڕی گرێبەستەکان” دادەنرێت، لە ڕێگەی ڕۆژنامەی “ئاس”ـی ئیسپانی ئاشکرایکرد، گرێبەستی “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” لەگەڵ یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، مەرجێکی سزایی تێدایە بە بەهای یەك ملیار یۆرۆ، ئەوەشی دووپاتکردەوە کە “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” جەماوەری یانەی شاهانەی خۆشدەوێت و، لەناو یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” و لە تەمەنی 40 ساڵ واز لە یاریکردن دێنێت.

بریکاری باشترین یاریزانی جیهان ئەوەشی وت، گەڕانەوەی “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” بۆ ڕیزەکانی یانەی مانچستەر یونایتد شتێکی مەحاڵە، بۆیەش هیچ پەیوەندییەکم لە یانە ئینگلیزییەکە پێنەگەیشتووە، چونکەن دەزانن ڕۆیشتنی “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” لە یانەی مێرەنگێ کارێکی مەحاڵە، بۆیە نایانەوێت کاتی خۆیان بەو بابەتە بە فیڕۆ بدەن.

شایەنی باسە، بەمدواییانە دەستگاکانی ڕاگەیاندنی وەرزشی جیهانی، بە گەرمی باسیان لە گەڕانەوەی “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” دەکرد بۆ باوەشی یانەی پێشووی مانچستەر یونایتدی ئیگلیزی، بەڵام ئەو لێدوانەی “خۆرخێ میندیز” ئەوەی سەلماند، کە هەموو ئەو دەنگۆیانە بێبنەمان و دوورن لە ڕاستییەوە، هەموو یانەکانی جیهانیشی بێئومێد کرد لە بیرکردنەوە لە گواستنەوەی باشترین یاریزانی جیهان “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ”.

إرسال تعليق