Ads (728x90)

گۆشتی بەراز بە “حەڵاڵ” دەفرۆشنە موسڵمانان
کۆمپانیایەکی ڕوسی یەکێك لە بەرهەمەکانی بۆ موسڵمانانی ڕوسیا دەخاتەڕوو، کە دواتر ڕوون بوویەوە لە گۆشتی بەراز دروستکراوە و مارکەی بەناوبانگی ئیسلام “حەڵاڵ”ـی هەڵگرتووە.

تایبەتمەندی ئەو مارکەیەش نیشانەی ئەوەیە، کە بەرهەمەکە مادەی قەدەغەکراوی تێدا نییە، بەڵام وەک دەردەکەوێت، لە ژێر ئەو ناوەوە فێڵ لە موسڵمانان دەکەن.

کۆمپانیای “رافۆد” بۆ خواردەمەنییە حەڵاڵەکان لە ڕوسیا دەڵێت، ئەو بەرهەمەی لە بازاڕەکان خراوەتەڕوو، مادەی دروستکراو لە گۆشتی بەراز لەخۆدەگرێت، لە بازاڕیش دەفرۆشرێت گوایە حەڵاڵە!.

کۆمپانیاکە دووپاتی لەوەش کردووەتەوە، ئەوەی ڕوویداوە بە هەڵە بووە، هەر بۆیەش لە بەیاننامەیەکدا داوای لێبوردنی پێشکەشکردووە، بەڵام تێیدا نەهاتووە کە ئایا بەرهەمەکە لە بازاڕەکان کێشراوەتەوە یان نا، سەرەڕای ئەوەی دانی ناوە بەوەی گۆشتی بەراز لە بەرهەمەکانیدا هەیە.

شایەنی باسە، ژمارەیەکی زۆر لە موسڵمانان تووڕەیی خۆیان لە بەرامبەر کۆمپانیاکە پیشانداوە، سکاڵاشیان لەسەر تۆمار کردووە، چونکە هەڵساون بە فرۆشتنی بەرهەمێك، کە مادەی قەدەغەکراوی تێدایە و گوایە گونجاوە بۆ موسڵمانان.

إرسال تعليق