توێژینەوە زانستییە تازەکان ئاماژە بەوە دەدەن، کە تۆوی سێو، خودی سێوەکە نا، ڕێژەیەکی کەم لە مادەی بەناوبانگی “سیانید”ـی کوشندە لەخۆدەگرێت، بۆیەشە تۆوی سێو تامێکی تاڵی هەیە، تامی تاڵیش لە هەر شتێکدا بێت، ئاماژە بە بوونی ژەهر دەکات، هەر بۆیەش دەبینین بادەمی تاڵ مادەی “سیانید”ـی تێدایە، بە جۆرێك ئەگەر منداڵێکی گچکە پێنج دەنکە بادەمی تاڵ بخوات، بەسە بۆ ئەوەی بکوژێت.
بەڵام خوای گەورە بە میهرەبانی خۆی، تۆوی سێوی بە توێکڵێکی ئەستوور داپۆشیووە، لەبەر ئەوەشە ئەگەر تۆوی سێو بە تەواویش قوت بدرێت بەبێ ئەوەی لەناو دەمدا ورد بکرێت، ئەو توێكڵە بە ساغی دەمێنێتەوە و تۆوی سێوەکە بەبێ ئەوەی هەرس بکرێت و ڕووبەڕووی هەڵوەشانەوە و مژین ببێتەوە، لە ڕێی کۆئەندامی هەرسکردن تێپەڕ دەبێت!.
بەڵام ئەگەر تۆوی سێوەکە لەناو دەمدا ورد بکرێت و توێکڵەکەی بە ددان بشکێندرێت، تۆوەکە لەناو کۆئەندامی هەرسکردن هەڵدەوەشێتەوە و مادەی “سیانید”ـی ناوەوەی دێتە دەرەوە و بەناو جەستەدا بڵاو دەبێتەوە، ئەوەش وا دەکات، بە گوێرەی ئەو ڕێژەیەی چۆتە ناو جەستەوە، مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤ دروستبکات.
لێرەشدا هەستیاریی جەستە ڕۆڵی خۆی دەبینێت، چونکە جەستەی مرۆڤ چەندە هەستیار بێت، مەترسییەکەش زیاتر دەبێت، بۆ نموونە هەندێك کەس بە پێوەدانی هەنگێك دەمرێت، بۆیە پێویستە لە کاتی خواردنی سێودا، تۆوەکەی لابدرێت.
لێرەدا و لە ژێر ڕۆشنایی ئەو بەرەنجامە زانستییانە ئەو ئایەتە قوڕئانییەمان بۆ ڕوونتر دەبێتەوە، کە خوای تەعالا دەفەرمووێت: “إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ”.. واتا: بێگومان، ئێمه ههموو شتێکمان بهئهندازه و نهخشهی دیاریکراو دروست کردووه.

إرسال تعليق