ئەمڕۆ 29/10، ئەنجوومەنی دانایان یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر دەستپێکرد، ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری ئەنجوومەنی دانایانیش هەڵسان بە دیاریکردنی شێخی ئەزهەر “ئەحمەد ئەلتەیب” وەکو سەرۆکی ئەنجوومەنی دانایان.
ئەنجوومەنی دانایانی موسڵمانان لە ژمارەیەك گەورە زانا و بیرمەند و کەسایەتی ئایینی ئیسلامی پێکدێت، ئامانجیش لە پێکهێنانی ئەنجومەنەکە شکاندنی شڵەژان و گێژاوەکانە، کە باڵیانکێشاوە بەسەر زۆرێك لە کۆمەڵگا ئیسلامییەکان، هەروەها سنووردانانێك بۆ فراوانبوونی حەڵاڵکردنی حوڕمەتی گیان و شەڕەف و ماڵی مرۆڤ و ئەو شوێنەوارە دەروونی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسیانەی لێیان پەیدا دەبێت.
شایەنی باسە، دروستکردنی ئەنجومەنەکە جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی کۆڕبەندی پتەوکردنی ئاشتی لە کۆمەڵگا ئیسلامییەکانە، کە لە ڕۆژانی 9 و 10ـی مانگی 3ـی 2014، لە دەوڵەتی ئیماڕات گرێدرا.

إرسال تعليق