لە یارییەکەی دوێنێ شەوی یانەی ڕیال مەدرید لە بەرامبەر یانەی ئەتلەتیك بیلباو، کە لەسەر یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ”ـی تایبەت بە یانەی شاهانە بەڕێوەچوو، ئەستێرەی پورتوگالی یانەی شاهانە “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و توانی سێیەم هاتریكی ئەو وەرزەی خۆی لە خولی ئیسپانی “لالیگا” تۆمار بکات.
ئەو یارییە، کە لە چوارچێوەی دووەم ڕۆژی یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی خولی ئیسپانی “لالیگا”ـەوە بوو، یانەی قەڵای سپی سەرکەوتنێکی گەورە و مێژوویی تۆمارکرد و بە ئەنجامی 5-0 گۆڵ یارییەکەی لە یانە باسکییەکە بردەوە.
ئەو سەرکەوتنەش زۆر گرنگ بوو، بە تایبەت پاش زنجیرە سەرکەوتنەکانی ئەمدواییەی یانەی شاهانە، کە بێجگە لە بردنەوە و بەدەستهێنانی تەواوی خاڵەکان، هێڕشبەرە ترسناکەکانی یانەکە بە ڕێژەیەکی زۆر گۆڵ تۆمار دەکەن، بە تایبەتیش پاشای هێڕشبەران “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ”.
لایەنێکی دیکەی سەرنجڕاکێش لەو یارییەدا، تۆمارکردنی سێیەم هاتریكی ئەو وەرزەی “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” بوو لە خولی ئیسپانی “لالیگا” لە ماوەیەکی پێوانەییدا، ئەو هاتریکەش بووە 24ـەمین هاتریکی “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” لەگەڵ یانەی شاهانە، هەردوو گۆڵەکەی دیکەش لەلایەن هاوڕێکەی “کەریم بنزیمە”ـەوە تۆمارکران.
بۆ بیرهێنانەوەش، “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” بەو هاتریکە تازەیەی، پێگەی خۆی لە پێشەنگی گۆڵکارانی خولی ئیسپانی “لالیگا” بە 13 گۆڵ بەهێزتر و قایمتر کرد، هاوکات ناوی خۆی بە هاوبەشی لەگەڵ “دیستیڤانۆ” و “زارا” خستە سەرووی لیستی ئەو یاریزانانەی زۆرترین هاتریکیان لە خولی ئیسپانی “لالیگا” تۆمار کردووە، کە هەر یەکێکیان خاوەنی 22 هاتریکە، بەڵام دەرفەت لە بەردەم “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” کراوەیە بۆ فراوانکردنی جیاوازییەکە لەگەڵ ئەو دوو ئەستێرەیەی پێشوو، بە تایبەت کە لە 6 یاری ڕابردوودا توانیووێتی 13 گۆڵ تۆمار بکات.

إرسال تعليق