Ads (728x90)

گەلی “ئەیمارا” ڕۆژانی سێشەممە و هەینی ناخەون!
گەلی “ئیمارا” خاوەنی دابونەریتێکی زۆر سەرسوڕهێنەر و خەیاڵین!، چونکە باوەڕیان وایە، نووستن لە ڕۆژانی سێشەممە و هەینی لە هەموو هەفتەیەکدا، دەبێتە هۆی هێنانی ڕۆحە خراپەکارەکان، بۆیە ئەوان لەو دوو ڕۆژەدا ناخەون، شەوەکانیشیان تا بەیانی خەریکی تووتن کێشان دەبن، لە پێناو دەرکردنی ڕۆحە خراپەکارەکان!.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل” لەسەر پێگەی خۆی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت، کۆمەڵە وێنەیەکی گەلی “ئیمارا”ـی بڵاوکردووەتەوە، کە لەسەر بەرزایی “ئەلتیبلانۆ” دەژین، کە دانیشتووانی ڕەسەنی دەوڵەتی پۆلیڤیان لە کیشوەری ئەمریکای باشوور، ئەو گەلە لە کاتی بەجێهێنانی ئەو نیشانە و دابونەریتە، کە مێژووەکەی بۆ چەندین سەدە لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، جلوبەرگی تایبەت و نامۆ دەپۆشن.

پێگەکە ئەوەشی باسکردووە، کە گەلی “ئیمارا” بیروباوەڕییەکی بەهێزیان هەیە، کە مرۆڤ هەڕەشەی ڕۆحە خراپەکارەکانی لەسەرە، بە تایبەت لە ڕۆژانی سێشەممە و هەینی لە هەموو هەفتەیەکدا، ئەوەش دەخوازێت کۆمەڵێك دابونەریت و نیشانە بەجێبهێنین بۆ بەرگرتن لەو خراپییە، ئەوەش بەوە دەکرێت لەو دوو ڕۆژەدا نەخەوین و شەوەکانیان بە شەونخوونی و قسە و گفتوگۆ و کێشانی تووتن بەسەر ببەین، چونکە ئەوان باوەڕیان وایە جگەرەکێشان ڕێگری دەکات لەو هەوایەی ڕۆحە خراپەکارەکانی هەڵگرتووە!.

چەند وێنەیەکی ئەو بابەتە لە خوارەوە ببینە، بۆ بینینی وێنەی زیاتریش، کلیك لەو لینکە بکە:

http://www.dailymail.co.uk/news/article-2773017/Pictured-The-striking-people-Bolivia-s-indigenous-Aymara-nation-stay-smoke-dawn-ward-evil-spirits.html

گەلی “ئەیمارا” ڕۆژانی سێشەممە و هەینی ناخەون!
گەلی “ئەیمارا” ڕۆژانی سێشەممە و هەینی ناخەون!
گەلی “ئەیمارا” ڕۆژانی سێشەممە و هەینی ناخەون!
گەلی “ئەیمارا” ڕۆژانی سێشەممە و هەینی ناخەون!

إرسال تعليق