هەموو ڕۆژێك گەنجەکە دەچووە گوندە بچووکە جوانەکە بۆ لای وێنەکێشەکە تا یارمەتی بدات، چونکە وێنەکێشەکە بە تەنیا لە گوندەکە دەژیا.
یارمەتیدانی گەنجەکە بریتی بوو لە هێنانی خواردەمەنی و ئاو و ئەنجامدانی کارەکانی ناوماڵ، هەر جارێکیش گەنجەکە سەردانی وێنەکێشەکەی بکردبایە لە گوندەکە، دەیبینی لە بەردەم تابلۆیەکە وەستاوە و وێنەی سەرسوڕهێنەر دەکێشێت، کە بەهۆی جوانییەکانیانەوە چاوی مرۆڤ دەڕفێنن.
گەنجەکە ڕاهاتبوو لەسەر بەسەربردنی چەندین کاتژمێر بە دیار چاودێریکردنی وێنەکێشەکە، کە بە فڵچەکەی ناو دەستی لەسەر تابلۆیەکە وێنە دەکێشێت.
ڕۆژێکیان، لەو کاتەی گەنجەکە چاودێری وێنەکێشەکەی دەکرد، لەناکاو وێنەکێشەکە بەهۆی ماندووبوون و ئازار و بێتاقەتبوون، لە شوێنی خۆی کەوتە خوارەوە!، گەنجەکە خێرا فریای کەوت.
لێرەدا گفتوگۆیەك لە نێوان گەنجەکە و وێنەکێشەکە دروستبوو:
گەنجەکە: گەورەم چەند جار پێموتی، ماوەیەك پشوو بدە و دەست لە کارکردن هەڵگرە، چونکە تۆ بە قەد پێویست ناحەسێیتەوە، بێجگە لەوەش چەندین تابلۆی سەرنجڕاکێش و جوانت ئەفڕاندووە، باشە بۆچی هێندە خۆت بە کارکردن ئازار دەدەیت؟!.
وێنەکێشەکە: (بە زەردەخەنەوە) ڕۆڵە گیان، ئەوەم بەلاوە گرنگ نییە، من حەز دەکەم ئەو کارەی دەیکەم، بە پوختی و ڕێك و پێکی ئەنجامیان بدەم، چونکە جوانییەکە دەمێنێتەوە و ئازارەکە دەڕوات.

إرسال تعليق